ئاژانسی گه‌شه‌پێدانی ئه‌مریكا برێك بنه‌تۆوی گه‌نم له رۆژئاوای كوردستان دابه‌ش ده‌كات
قامیشلۆ- نۆرس پرێس
ئاژانسی گه‌شه‌پێدانی نێوه‌ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، بۆ ساڵی دووه‌هه‌م له‌سه‌ر یه‌ك، برێك بنه‌تۆوی گه‌نمی به‌سه‌ر جوتیارانی رۆژئاوای كوردستان دابه‌شكردووه.
ئاژانسه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، پێش ئه‌وه‌ی به سه‌ر جوتیارندا دابه‌ش بكرێن، ئه‌و بنه‌تۆوه زنجیره‌یه‌ك پشكنینی بۆ كراوه به مه‌به‌ستی دڵنیابوون له كۆاڵیتییه‌كه‌ی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بنه‌تۆوه‌كان هیچ جۆره نه‌خۆشی تیادانییه‌و به ده‌رمان چاره‌سه‌ر كراون و گونجاوه له‌گه‌ڵ ره‌وشی كشتوكاڵی ناوچه‌كه.
ئاژانسه‌كه بڕی ئه‌و تۆوه‌ی ئاشكرانه‌كرد كه به‌سه‌ر جوتیارانی ناوچه‌كانی خۆسه‌ری دابه‌شی كردووه.
ساڵی رابردوو ئاژانسه‌كه بڕی 3 هه‌زار تۆن بنه‌تۆوی گه‌نمی به‌سه‌ر جوتیارانی رۆژئاوای كوردستان دابه‌شكردبوو، له هه‌نگاوێكدا كه به‌رێوه‌به‌ری خۆسه‌ری پێشوازی لێكردبوو.
له‌به‌رامبه‌ردا وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی حكومه‌تی سوریا پروپاگه‌نده‌ی ئه‌وه ده‌كات كه بنه تۆوه‌كان به كه‌ڵك نایه‌ن و برێك تۆوی “نیماتۆدا” له نمونه‌كاندا دۆزراونه‌ته‌وه.
مانگ حوزێرانی رابردوو، “حه‌سان قه‌تنا”ی وه‌زیری كشتوكاڵی حكومه‌تی سوریا رایگه‌یاندبوو، وه‌زاره‌ته‌كه‌ی به‌رهه‌م ئه‌و جوتیارانه وه‌رناگرێت كه بنه‌تۆوی ئاژانسه‌كه‌ی ئه‌مریكایان به‌كار هێناوه له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریادا.