هه‌ڵمه‌تێكی نوێی نه‌مام ناشتن له باخچه گشتییه‌كانی قامیشلۆ
قامیشلۆ- نۆرس پرێس
به‌هاوكار رێكخراوێكی ناوخۆێی، رۆژی دووشه‌ممه شاره‌وانی قامیشلۆی رۆژئاوای كوردستان، ده‌ستیكرد به هه‌ڵمه‌تێكی نه‌مام ناشتن له باخچه گشتییه‌كاندا.
له ماوه‌ی 6 رۆژی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا، شاره‌وانی كارده‌كات بۆ ناشتنی 2500 نه‌مام.
ریم خلێف له كارگێری به‌شی باخچه‌و نه‌مام ناشتن له شاره‌وانی رایگه‌یاند، “ئه‌مرۆ ده‌ستمانكرد به ناشتنی 400 نه‌مام له باخچه‌ی گشتی شاره‌كه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، مه‌به‌ست له هه‌ڵمه‌ته‌كه زیادكردنی رووبه‌ری سهوازییه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی پێسبوونی ژینگه‌و هاوبه‌شی كردن له جوانكردنی باخچه‌كان.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، له دوای كۆتایی هاتنی نه‌مام ناشتن، هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان به‌رده‌وام ده‌بێت له رێگای رێكخستنی كۆر‌و سیمینار بۆ دانیشتوان، به مه‌به‌ستی زیاتر بایه‌خدان به ژینگه.
ئه‌مه‌و هه‌فته‌ی رابردوو، شاره‌وانی قامیشلۆ به هاوكاری دانیشتوانی ناوچه‌كه، 400 نه‌مامی ناشت له ده‌روازه‌ی خۆرئاوای شاره‌كه.