ئه‌نه‌كەسە داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا بوه‌ستێنرێت
قامشلۆ- نۆرس پرێس
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردی له سوریا (ئه‌نه‌كه‌سه) ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه داوای له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا‌و ده‌ستوه‌ردانه راسته‌وخۆكانی له ناوچه‌كه بوه‌ستێنرێت.
ئه‌نه‌كه‌سه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، ئه‌و ره‌فتارانه‌ی توركیا ئه‌وه‌نده‌ی تر قه‌یرانی سوریا ئاڵۆزتر ده‌كات و نه‌هامه‌تی سورییه‌كان زیاتر ده‌كات.
ئه‌نكه‌ره هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌نجامدانی هێرشی نوێ ده‌كات بۆ سه‌ر سوریا‌و ئه‌وه‌ش مه‌ترسی دروستكردوه له‌سه‌ر شه‌پۆلێكی گه‌وره‌ی ئاواره‌بونی خه‌ڵكی ناوچه‌كه.
ئه‌مڕۆ له سایتی فه‌رمی خۆی، ئه‌نه‌كه‌سه به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و داوای له ئه‌مه‌ریكاو روسیا كردوه بڕیاره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و رێكه‌وتنه په‌یوه‌ندیداره‌كان به سوریاوه جێبه‌جێ بكرێن.
هه‌ریه‌ك له واشنتن و مۆسكۆ دو رێكه‌وتنیان بۆ وه‌ستاندنی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئه‌نكه‌ره مۆركردوه، پاش هێرشكردنه سه‌ر ناوچه‌كانی سه‌رێ كانی و گرێ سپی له 2019.
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردی له سوریا، كه به‌وه ناسراوه په‌یوه‌ندی نزیكی له‌گه‌ڵ توركیادا هه‌یه، له به‌شێكی به‌یاننامه‌كه‌یدا ره‌خنه‌ی له پارتی یه‌كێتی دیموكراتی (په‌یه‌ده) گرته‌وه، گوایه “ده‌سه‌ڵاته‌كانی قۆرخكردوه” له ناوچه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر.
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، “په‌یه‌ده، چه‌ندین پاساوی داوه به ده‌سته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی توركیا ده‌ستوه‌ردان بكات و سودی له وانه‌كانی رابوردو وه‌رنه‌گرتوه.”