كوژرانی شه‌ش ئه‌ندامی سوپای پاسدارانی ئێران له رۆژهه‌ڵاتی دێره‌زوور
دێره‌زوور- نۆرس پرێس
دوێنی یه‌ك شه‌ممه، 6 ئه‌ندامی خۆجیی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێران له ته‌قینه‌وه‌ی مینێكدا له كاتی مهشقك و راهێناندا گیانیان له ده‌ستدا، له گونده‌واری دێره‌زووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی سوپای پاسداران له شاری بۆكهمالی نزیك سنووری سوریا- عێراق به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، 6 ئه‌ندامی سوپای پاسداران له دانیشتوانی ناوچه‌كه به هۆی ته‌قینه‌وه مینێك گیانیان له ده‌ستدا، كاتێك كه راهێنانیان له سه‌ر پۆچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ده‌كرد له ناوه‌ندێكی نزیك بیابان.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، ته‌قینه‌وه‌كه به هۆی هه‌ڵه‌ی یه‌كێك له راهێنهرهكانهوه روویدا، كاتێك كه هه‌وڵیدا ته‌قێنه‌ری مینه‌كه لابدات.
چوار له كوژراوه‌كانی سورپای پاسداران دانیشتووی دێره‌زوورن و دووانی دیكه‌شیان دانیشتووی شاری ته‌دموری ناوه‌ڕاستی سوریابوون.
دوێنی یه‌ك شه‌ممه، باوك‌و كۆرێك به فیشه‌كی چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو كوژران، له شارۆچكه‌ی دوێری رۆژهه‌ڵاتی دێره‌زوور.