حمیمیم سێ بۆردوومانی “بەرەی نوسرە” لە ئیدلیب تۆمار دەکات

ئیدلیب – نۆرس پرێس

دوێنێ یەکشەممە، ناوەندی ئاشتەوایی رووسیا لە بنکەی حمیمیم لە سوریا رڕایگەیاند، سێ ئۆپەراسیۆنی بۆردومانکردنیان تۆمارکردووە کە لەلایەن چەکدارانی دەستەی تەحریرشام (بەرەی نوسرەی پێشتر) ەوە لە ئیدلب لە باکووری رۆژئاوای سوریا ئەنجامدراون.

ئۆلێگ ئیگۆرۆڤ، جێگری سەرۆکی ناوەندی ئاشتەوایی رووسیا ڕایگەیاند، “لە ماوەی دوایین رۆژدا، 3 حاڵەتی تۆپباران لەلایەن تاقمی تیرۆریستی بەرەی نوسرە لە ناوچەی ئاگربەست لە ئیدلب تۆمارکراوە”.

ئیگۆرۆڤ ئاماژەی بەوەشکرد، “دوو ئۆپەراسیۆنی بۆردومانکردن لە ئیدلب تۆمارکراوە، و یەکێکی دیکەش لە حەلەب”.

رۆژی 8ی ئەم مانگە ناوەندەکە رایگەیاند کە چەکدارانی دەستەی تەحریر شام (بەرەی نوسرەی پێشوو) بەنیازن بە درۆن و مووشەک هێرش بکەنە سەر بنکەی ئاسمانی حمیمیمی رووسیا.

ڕۆژی 4ی ئەم مانگە، ناوەندی ئاشتەوایی رووسیا لە سووریا ئاشکرای کرد کە تەحریر شام و پارتی ئیسلامی تورکمانستانی خۆیان ئامادە دەکەن بۆ هێرشکردنە سەر بنکەی حمیمیمی رووسیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: فەنسە تەمۆ