به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی پۆشاكی زستانه ئه‌ركی سه‌رشانی دانیشتوانی گونده‌واری باشووری حه‌سه‌كه‌ی قورستركردووه
حه‌سه‌كه- نۆرس پرێس
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی وه‌رزی زستان، نرخی پۆشاك و پێداویستییه‌كانی زستان به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له بازاره‌كانی شه‌دادی و گونده‌واره‌كه‌ی به‌رزبۆته‌وه‌و، زۆربه‌ی دانیشتوانی ناچاركردووه واز له كڕینی جل و به‌رگی نوێ بهێنن.
جاسم محه‌مه‌دی دانیشتووی شه‌دادی به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، نرخی پۆشاكی زستانه زۆر به‌رزه‌و، سه‌رووی توانای كرێنهو بۆته بارگرانی به‌سه‌ر دانیشتوان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، نرخی یه‌ك چاكه‌ت له ساڵی رابردوودا، 40 هه‌زار لیره بوو، له‌م ساڵدا له نێوان 100 بۆ 200 هه‌زار لیره‌ی سورییه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، زۆربه‌ی دانیشتوان توانای ئه‌وه‌یان نه‌ماوه پۆشاك بۆ خۆیان و منداڵه‌كانیان بكڕن و ناچارن پشت ببه‌ستن به كڕینی پۆشاكی ئه‌وروپی به‌كارهاتوو ناسراو به “له‌نگه”، چونكه نرخی هه‌رزانتره له چاو پۆشاكی نوێ.
محه‌مه‌د حوسین خاوه‌نی كوگای پۆشاكهو هۆكاری گرانی نهرخهكان ده‌گه‌رێنێته‌وه بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار، چونكه نرخی پۆشاكه‌كان به دۆلارن، له گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلاریش نرخه‌كانیش به‌رز ده‌بنه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به هۆی گرانی نرخی پۆشاكی نۆی و داشكانی به‌های لیره‌ی سوری به‌رامبه‌ر به دۆلار، بازار راوه‌ستاوه‌و فرۆشتن و كرین لاوازه.
له ماوه‌ی رابردوودا به‌های لیره‌ی سوری به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو داشكاو نرخی یه‌ك دۆلار گه‌یشته 6450 لیره، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری نه‌رینی به‌جێهێشتووه له‌سه‌ر ژیانی دانیشتوان و بۆته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی كاڵا‌و شتومه‌ك له بازاره‌كاندا.