کامپی ئەلهەول: دوای کوشتنی مێردەکەی.. ژنەکەشیان لە سێدارە دا
حەسەکە- نۆرس پرێس
دوێنێ چوارشەممە، چەکدارانی سەر بە رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) ژنێکیان لە کەرتی چوارەم (بەشی سورییەکان) لە کەمپی ئەلهەول لە رۆژهەڵاتی حەسەکە لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا لە سێدارە دا.
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، لەسێدارەدانەکە بە تەقەکردن لە سەری ئەو ژنە ئەنجامدراوە، کە خەڵکی گوندەواری باشووری حەلەبە، بە تۆمەتی هاوکاریکردن لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە).
ئەم رووداوە چەند رۆژێك دوای كوشتنی هاوسەرەكەی دێت كە خەڵكی دێرەزور بووە، لە یەكەم رۆژی جەژنی قورباندا تەرمەكەی دۆزرایەوە کە سەری لە جەستەی جیاكرابووەوە.
دوای كوژرانی ئەو ژنە، چەكدارانی ئەو رێكخراوە توندڕەوە هاواری تۆڵەسەندنەوەیان لە هەموو ئەو كەسانە دەستپێكرد كە هاوكاری “هەسەدە”یان كردووە، یان ئەو رێكخراوانەی لەو كەمپەدا چالاكن.
له سه ره تای ئه مساڵه وه تا ئه مڕۆبەڕێوبەری كامپەكه ئەم ئامارەی کوشتنیان تۆمارکردووە:
28 حاڵەتی كوشتنیان تۆماركردووه
لە ناویاندا 12 سوری هەن کە کارمەندی فریاگوزاری خێرای مانگی سووری كوردیشیان تێدایە.
کوژرانی 14 پەنابەری عێراقی لە کامپەکە، عێراقیەکان زیاتر لە نیوەی کامپەکە پێکدێنن
دوو ته رمی نه ناسراو
ئەمە جگە لە 15 هەوڵی پوچەڵی کوشتن.
کوشت و بڕ بە شێوازی جۆراوجۆر لە کامپەکە بەردەوامە، دیارترینیان بەکارهێنانی چەکی ئاگرین، کە هاوکاتە لەگەڵ هێرشکردنە سەر ناوەندی ڕێکخراوەکە و دامەزراوە خزمەتگوزارییەکانی ناو کەمپەکە.
بەڕێوبەرایەتی کامپەکە ترسی هەیە، کە لەگەڵ هەڕەشەکانی تورکیا بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە باکوری سوریا، دەرفەتێک بۆ ئەندامانی داعش بۆ ئەوەی جارێکی دیکە خۆیان ڕێکبخەنەوە و ئەمەش لە میانی بەیاننامەیەکدا کە نۆرس پرێس لە بەڕێوبەرایەتی کامپەکەوە دەستی کەوت.
هەفتەی ڕابردووش هەفتەی جووڵەی “بەچکەکانی خەلافەت” بوو لە کامپەکەدا، لە ڕێگەی کردەوەی تێکدەرانەوە کە تێکدانی پانێڵەکانی وزەی خۆر و ئەوانی دیکەی لەخۆگرتبوو.