قامیشلۆ- نۆرس پرێس
بازرگانێکی پارەگۆڕینەوە له قامیشلۆ، رۆژئاوای کوردستان رایگهیاند، نرخی دۆلار بهرامبهر لیرەی سووری تا ئێستا لە ناوچەکە گهیشتووهته 4060 لیرەی سووری و لە بهرزبوونهوهشدایە.
ماڵپەڕی “ئەمڕۆی لیرە” ڕایگەیاندووە، نرخی دۆلار بەرامبەر بە لیرە گەیشتووەتە 3975 لیرە و 4010 لیرە.
ئەو بازرگانە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە نۆرس پرێسی وت، هۆکاری بەرزبوونەوەی دۆلار “دەگەڕێتەوە بۆ پێدانی پارەی وەرزی دروێنە، بەرزبوونەوەکەش تا کۆتایی وەرگرتنی ئەو پارەیە بەردەوام دەبێت”.
بە وتەی کۆمەڵێک لە دانیشتوانی قامیشلۆ، ئەمڕۆ نرخی دۆلار بەرامبەر بە لیرەی سووری لە پارەگۆڕەرەوەیەکە بۆ یەکێکی تر دەگۆڕێت.
پێنجشەممەی رابردووش بەهای لیرە بەرامبەر بە دۆلار بەردەوام بوو لە دابەزین، تا گەشتە 4000 لیرە بەرامبەر بە یەك دۆلار، یەكێك لە پارە گۆڕەكان، لەو كاتەدا، هۆكارەكەی بەستەوە بە “كشاندنەوەی بڕە پارەیەكی زۆر لەلایەن حكومەتی سوریاوە لە بانكی ناوەندی ” بەپێی ئەوەی کە بە نۆرس پرێسی وتووە.