كوژرانی سه‌ركرده‌یه‌كی پێشووی ئۆپۆزسیۆن له شاری ده‌رعا
ده‌رعا- نۆرس پرێس
رۆژی شه‌ممه، چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو سه‌ركرده‌یه‌كی ئۆپۆزسیۆنیان كوشت، له‌شاری ده‌رعای باشووری سوریا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی خۆجێی به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو “محه‌مه‌د موسالمه”ی سه‌ركرده‌ی پێشووی ئۆپزسیۆنیان به ده‌سترێژی گولله كوشت، له گه‌ره‌كی به‌حاری شاری ده‌رعا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، موسالمه فه‌رمانده‌ی كه‌تیبه‌یه‌كی گروپی یه‌رمۆكی سه‌ر به ئۆپۆزسیۆن بوو، له‌و كاته‌ی كۆنترۆڵی شاری ده‌رعایان كردبوو.
له دوای كۆنترۆڵی كردنی ناوچه‌كه له‌لایه‌ن سوپای سوریا له ساڵی 2018دا سه‌ركرده‌كه‌ی پێشووی ئۆپۆزسیۆن له‌لایه‌ن حكومه‌تی سوریا به‌خشرا، له‌و كاته‌شه‌وه په‌ێوه‌ندی به هێچ لایه‌نێكی سه‌ربازی نه‌كردووه.
ماوه‌ی چوار ساڵه ناوچه‌كانی باشووری سوریا له دوای كۆنترۆڵكردنی له لایه‌ن هێزه‌كانی حكومه‌ت، نا سه‌قامگیری ئه‌منی باڵی به‌سه‌ردا كێشاوه‌و و رۆژانه روودانی كوشتن به خۆوه ده‌بینێت.