شه‌هید بوونی سێ كه‌س له هێرشی درۆنێكی توركیا له گونده‌واری كۆبانی كه یه‌كێكیان منداڵه
قامیشلۆ- نۆرس پرێس
رۆژی شه‌ممه، به‌هۆی هێرشی فرۆكه‌یه‌كی بێ فرۆكه‌وانی توركیا “درۆن” بۆ سه‌ر گوندێكی سه‌ر به شاری كۆبانی، 3 كه‌س شه‌هید بوون كه یه‌كێكیان منداڵه.
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات “هه‌سه‌ده” له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، توركیا به‌رده‌وامه له تاوانه‌كانی دژ به هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی له ناوچه‌كانی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، درۆنێكی توركیا گوندی ره‌قاسی له گونده‌واری شاری كۆبانی كرده ئامانج، به‌و هۆیه‌وه 3 هاوڵاتی مه‌ده‌نی شه‌هیدبوون، كه یه‌كێكیان منداڵێكی ته‌مه‌ن 12 ساڵه به ناوی وه‌یسی محه‌مه‌د وه‌یسی.
به‌یاننامه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، له‌و هێرشه‌دا 3 هاوڵاتی مه‌ده‌نی دیكه برینداربوون.
به گوێره‌ی بیاننامه‌كه، له سه‌ره‌تای مانگی كانونی یه‌كه‌مه‌وه، 16 كه‌س به هۆی هێرشه‌كانی توركیاوه شه‌هیدبوونه.
له بیستی مانگی تشرینی دووه‌می رابردووه‌وه، توركیا ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه زه‌مینی و ئاسمانییه‌كانی له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا فراوان كردووه‌و ده‌یان شوێنی گشتی و دامه‌زراوه‌ی خزمه‌ت گوزاری كردۆته ئامانج.