هەسەدە” کوژرانی ئەندامێکی “داعش”ی و دەسگیرکردنی یەکێکی تری راگەیاند

رەققە- نۆرس پرێس

دوێنێ چوارشەممە، هێزەكانی سوریای دیموكرات دەستگیركردنی ئەندامێكی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) و كوژرانی ئەندامێكی دیكەی راگەیاند، لە میانی ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنیدا بە بەشداری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، لە رۆژهەڵاتی دێرەزوور لە رۆژهەڵاتی سوریا.

هێزەکانی سوریای دیموکرات لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیدا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە، کە تێیدا هاتووە، “هێزەکانی یەکە تایبەتەکان، بە پشتیوانی و هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنییان ئەنجامدا بە ئامانجی هەڵوەشاندنەوەی شانەیەکی داعش، لە شارۆچکەی ئەلزر لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر.”

ئۆپەراسیۆنەكە دوو ئەندامی كردە ئامانج كە چالاكن لە دامەزراندنی ئەندامانی دیكە بۆ رێكخراوەكە، لەگەڵ یەكێك لە سەركردەكانی رێكخراوەكە كاریان دەكرد لە دروستكردنی تەقەمەنی و گواستنەوەیان بۆ شانەكان، ئەمە جگە لە بەشداریكردنیان لە ئەنجامدانی هێرشەكان كە ئەندامانی هێزەكانی سوریای دیموكرات دەكەنە ئامانج ، بەپێی ماڵپەڕەکە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هێزەکان توانیویانە کەسێک دەستگیربکەن و کەسێکی دیکەش هەڵاتووە و بەهۆیەوە پێکدادان لەنێوانیاندا دروستبووە و لە ئەنجامدا، هەسەدە توانیویانە بیکوژن.

بەگوێرەی ماڵپەڕەكە، دوای پشكنینی ماڵی شانەکەی داعش، یەكە تایبەتەكان دەستیان بەسەر چەك و كەرەستەدا گرتووە، جگە لەو بەڵگە و كاغەزانەی لەبەردەستیاندا بوون.

و لەرۆژی بیست و پێنجی حوزەیرانی رابردوودا، “هەسەدە” بە پاڵپشتی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، سەرکردەیەکی رێکخراوی “داعش”ی لە شارۆچکەی “ئەلبەسیرە” لە رۆژهەڵاتی دێرەزور دەستگیرکرد.