ئەمریکا دوای هێرشەکانی تورکیا ٦ ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لەگەڵ “هەسەدە” ئەنجام دەدات
حەسەکە – نۆرس پرێس
فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا (CENTCOM)، ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند، لە ٨ی کانوونی دووەمەوە ٦ ئۆپەراسیۆنی هاوبەشیان لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات ئەنجامداوە. “CENTCOM” لە تویتەر ڕایگەیاند کە ئۆپەراسیۆنەکان بوونه هۆی دەستگیرکردنی ٥ ئەندامی داعش کە پلاندانان بۆ هێرشکردنە سەر ئەو ناوەندانەی کە ئەندامانی داعش تێیدا بهندكراون و کەمپی هوڵ دانابوو.
لە ٢٠ی تشرینی دووەمی ڕابردوودا، هێزەکانی سوریای دیموکرات ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانیان لەگەڵ هاوپەیمانی دژی “داعش” ڕاگرت ئهویش دوای هێرشە ئاسمانی تورکیا بۆ سهر ڕۆژئاوای كوردستان.
دەستپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنەکانیدا، ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو، “هەسەدە” دەستگیرکردنی سەرکردەیەک و دوو ئەندامی “داعش”ی ڕاگەیاند، لە دێرەزوور و هۆڵ و تەل حەمیس، باکوری سوریا.
هەر لەو شەودا وەزارەتی بەرگری ئەمریکا دەستپێکردنەوەی “تەواو”ی كاروانه سهربازییهكانی هاوبەش لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕاگەیاند، دوای ئەوەی بەهۆی هێرشەکانی ئەم دواییەی تورکیاوە وەستابوون.
فەرماندەیی ناوەندی لە بەیاننامەکەیدا ڕایگەیاندووە، “هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا هاوبەشی لەگەڵ هێزەكانی (هەسەدە) دەکەن بۆ دڵنیابوون لە شکستی هەمیشەیی داعش”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، گروپەکە “بەردەوامە لە بەدواداچوونی ئهجنده شەڕانگێزانەكهی، لەنێویاندا هێرشی دەرەکی کە هەڕەشە لە هاوپەیمانان و هاوبەشەکانی ئەمریکا دەکات لە ناوچەکە و دەرەوەی “.
دوێنێ هەینی، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، لە کۆبوونەوەی وەزیرانی وڵاتانی بهژداربوو له هاوپهیمانهتیهكه تاوتوێی، زیادکردنی هاوکارییە مرۆییەکان و سەقامگیری لە ناوچە ڕزگارکراوەکانی ژێردهستی داعش لە ڕۆژئاوای كوردستان و عێراق، و ڕێگاکانی گەڕانەوەی ئەندامانی داعش و خێزانەکانیان لە کەمپەکانی ڕۆژئاوای كوردستان كرد.