هێزه‌كانی توركیا دوو گوندی رۆژئاوای كۆبانی بۆردوومان ده‌كه‌ن
كۆبانی – نۆرس پرێس
ئێواره‌ی هه‌ینی، هێزه‌كانی توركیا به تۆپخانه‌ی قورس هاوه‌ن ، هه‌ردوو گوندی زۆر مه‌غار و به‌یازییه‌یان بۆردوومانكرد له رۆژئاوای گونده‌واری كۆبانی.
سه‌رچاوه‌یه‌كی خۆجێی به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، له بۆردوومانی هێزه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر گونده‌كانی زۆر مه‌غار و به‌یازییه به دووری 34 كیلۆمتر له رۆژئاوای كۆبانی، هه‌ندێك گوله تۆپ و هاوه‌ن له نزیك ناوه‌نده‌كانی هێزه‌كانی سوریا كه‌وتنه خواره‌وه.
ئه‌م هێرشه دوای چه‌ند كاتژمێرێك دێت له بۆردوومانكردنی گونده‌كانی سۆڵان و كولتوب و كون عه‌فتار و ده‌فه مه‌غار له گونده‌واری رۆژهه‌ڵاتی كۆبانی.
له 19 مانگی تشرینی یه‌كه‌می رابردووه‌وه، گونده‌كانی بوغدگ و كؤلتوب و كوران و سۆڵان و جێشان و خرابیسان و قه‌ره مۆغ ناو به ناو له‌لایه‌ن توركیاوه بۆردوومان ده‌كرێن.