ئهلمانیا 10 ملیۆن یۆرۆ پێشكهش دهكات بۆ بههێزكردنی ئاسایشی خۆراك له رۆژئاوای كوردستان و باكووری سوریا
ههولێر- نۆرس پرێس
لە چوارچێوەی سندوقی متمانەی ئاوەدانکردنەوەی سوریا، ئەڵمانیا 10 ملیۆن یۆرۆ پێشکهش به رۆژئاوای کوردستان و ناوچەکانی دیکەی باکووری سوریا دەکات.
به گوێرهی راگهیهندراوێكی سندووقی متمانەی ئاوەدانکردنەوەی سوریا: “خۆشحاڵن بە وەرگرتنی 10 ملیۆن یۆرۆ لە ئەڵمانیاوە بۆ پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی سندوقی ئاوەدانکردنەوەی سووریا لە باکووری رۆژهەڵات و باکووری رۆژئاوای سووریا.
لهو بارهیهوه وهزارهتی دهرهوهی ئهڵمانیا رایگهیاند، “بۆ ماوەی نزیکەی 10 ساڵە سندووقی متمانەی ئاوەدانکردنەوەی سووریا کارێکی ناوازەی بۆ هاوکاریکردنی هاوڵاتیانی كهمی دهرامهتی سووریا، كاریگهرییهكانی جهنگی ئۆكرانیاو شهری ناوخۆو وشکەساڵی بوونەتە بەربەست لە دابینکردنی ئاسایشی خۆراک لە سووریا”.
وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا ئاماژهی بهوهشكرد، “لەبەر ئەو هۆکارانه، ئەڵمانیا 10 ملیۆن یۆرۆ دەداتە سندووقی متمانەی ئاوەدانکردنەوەی سووریا بۆ پاڵپشتیکردنی ئەو پڕۆژانەی کە ئاسایشی خۆراک لە باکووری رۆژهەڵات و باکووری رۆژئاوای سووریا بەهێز دەکەن، لە رێگەی پێدانی هاوکاریی کشتوکاڵی وەکو تۆو، پەینی کیمیایی، کەلوپەلی تەکنیکی و راهێنان بە جووتیاران.
سندووقی متمانەی ئاوەدانکردنەوەی سووریا لە مانگی ئەیلوولی 2013 لەلایەن ژمارەیەک وڵاتی بەخشەرەوە بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک بۆ سووریا دامەزرا، سندووقەکە کار لەسەر گەشەپێدان و پەرەپێدانی ئابووریی سووریا دەکات و ئامانج لێی فەراهەمکردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی وەکو ئاو، خۆراک، تەندروستی، کارەبا، پەروەردە و ئاسایشە. جگە لەوەش، کار لەسەر پەرەپێدانی کشتوکاڵ و خۆشگوزەرانیی خەڵکی سووریا دەکات.