ده‌ره‌وه‌ی روسیا: مۆسكۆ هاوڕا نییه له گه‌ڵ سه‌رجه‌م پرسه‌كانی تایبه‌ت به ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی توركیا
دیمه‌شق- نۆرس پرێس
رۆژی هه‌ینی، میكائیل بۆ‌گدانۆڤ-ی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا رایگه‌یاند، مۆسكۆ له گه‌ڵ توركیادا هاوڕا نییه سه‌باره‌ت به پرسه‌كانی تایبه‌ت به ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی ئه‌نقه‌ره له باكووری سوریا.
بۆگدانۆڤی خۆشحاڵی پیشاندا به‌رامبه‌ر به بیرۆكه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆكی توركیا سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه له نێوان سه‌رانی توركیا‌و سوریا‌و روسیادا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، مۆسكۆ به شێوه‌ه‌یكی ئه‌رینی ده‌ڕوانێته بیرۆكه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان بۆ ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌یه‌ك له نێوان سه‌رۆكانی توركیا‌و سوریا‌و روسیا.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له په‌ێوه‌ندیداین له گه‌ڵ دۆسته‌كانمان له سوریادا.