هێزه‌كانی توركیا گونده‌واری رۆژهه‌ڵاتی كۆبانی بۆردوومان ده‌كات
كۆبانی – نۆرس پرێس
رۆژی هه‌ینی، هێزه‌كانی توركیا به تۆپخانه گونده‌كانی “سۆڵان و كوڵتوب و كین عیفتارو ده‌فه مه‌غریان” بۆردوومانكرد له رۆژهه‌ڵاتی شاری كۆبانی.
سه‌رچاوه‌یه‌كی خۆجێی به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، بۆردوومانه‌كه خانووبه‌ره‌یه‌كی كرده ئامانج له گوندی “كوڵتوب” به دووری ته‌نها 300 مه‌تر له سنووری توركیا، بێ ئه‌وه‌ی زیانه‌كان ئاشكرابكات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “چه‌ند گوله تۆپێك له نزیك ده‌فه مه‌غارو سۆڵانی رۆژهه‌ڵاتی كۆبانی كه‌توون و گۆوله تۆپێكی دیكه گوندی “كوڵتوب”ی كده ئامانج.
له 19 مانگی تشرینی یه‌كه‌می رابردووه‌وه، گونده‌كانی بوغدگ و كؤلتوب و كوران و سۆڵان و جێشان و خرابیسان و قه‌ره مۆغ ناو به ناو له‌لایه‌ن توركیاوه بۆردوومان ده‌كرێن.