تورکیا گوندێکی رۆژئاوای مەنبیج بۆردوومان دەکاتەوە

مەنبیج – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ هەینیی، هێزەکانی تورکیا و گروپە دڵسۆزەکانی هاوپەیمانیان گوندی “کەوکەلی”یان لە گوندەواری رۆژئاوای مەنبیج، بە هاوەن لە بنکەکەیانەوە کە لە گوندی شێخ ناسر، بۆ سێیەم جار لە ماوەی دوو رۆژدا بۆردومان کرد.

سەرچاوەیەکی خۆجێیی بە نۆرس پرێسی راگەیاند، هێزەکانی تورکیا گوندی “کەوکەلی”یان لە گوندەواری رۆژئاوای مەنبیج بە سێ گولە هاوەن بۆردومانکردووە.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، درەنگانی شەوی پێنجشەممە گوندەکە کەوتوەتە بەر تۆپبارانی تورکیا، کە بە هاوەن سێ جار گوندەکەیان کردوەتە ئامانج.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو گوندە شوێنی نیشتەجێی چڕە و بۆردومانەکە ترس و دڵەڕاوکێی لەنێو دانیشتوانەکەیدا بڵاوکردوەتەوە.

دوێنێ پێنجشەممە، هێزەکانی تورکیا و گروپە دڵسۆزەکانی “گوندی کەوکەلی”یان، لە گوندەواری رۆژئاوای مەنبەج، بە هاوەن، لە بنکەکەیانەوە کە لە گوندی شێخ ناسر جێگیر بووە، بۆردومان کرد.

ئامادەکردنی: فادی ئەلحسێن – داڕشتنەوەی : مەحمەد ئەلقازی