بریندارکردنی گەنجێک بە فیشەکی هێزەکانی تورکیا لە رۆژئاوای کۆبانی

کۆبانی- نۆرس پرێس

دوێنێ پێنجشەممە، گەنجێک لەبەردەم ماڵەکەیدا بە فیشەکی هێزەکانی تورکیا بە سەختی بریندار بوو، لە گوندی سنووری “بۆبان”، 15 کم لە رۆژئاوای کۆبانی.

شیار ئۆسی، تەمەن 24 ساڵ، دانیشتووی ئەو گوندە، دەڵێت، “فواز ئۆسی تەمەن 31 ساڵ، لەکاتێکدا لە بەردەم ماڵەکەی خۆیدا بووە لە نزیک سنووری تورکیا لە گوندی بۆبان، فیشەکێکی تورکیا بەر سکی کەوتووە و بریندار بووە.”

فەواز ئۆسی بۆ نۆرس پرێس ئاماژەی بەوەشکرد، فەرهاد ئۆسی برای بریندارە، هەوڵی داوە فریاگوزاری سەرەتایی بۆ براکەی بکات، بەڵام ئەویش تووشی رووداوێک بووە ولە سەریدا برینداربووە.

ئەو دوو برایە بە ناوەکانی فەواز و فەرهاد گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی شاری کۆبانی، دوای ئەوەی خەڵکی گوندەکە توانیویانە بیانگەێننە ئەو نەخۆشخانەیە.

یاسر بالی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئەلئەمال، بە نۆرس پرێسی راگەیاند، “دۆخی تەندروستی ئەو دوو برایە ناجێگیرە، دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆیان لە ژووری چاودێری چڕدا خەوێندراون”.

لایەنە ئەمنییەکان ئامادە نەبوون هیچ لێدوانێک لەسەر رووداوەکە بدەن بەرلەوەی باری تەندروستی براکان جێگیربێت و وتەیان لێ وەرگیرێت.

ئامادەکردنی: فەتاح عیسا – داڕشتنەوەی: عەدنان حەمۆ