ته‌ندروستی جیهانی وادەی كۆتاییهاتنی كۆرۆنا و ئاوڵەی مەیموونی ئاشكرا کرد

هەولێر – نۆرس پرێس

بەڕێوەبەری گشتی رێكخراوی تەندروستی جیهانی وادەی كۆتاییهاتنی پەتای كۆرۆنا و ئاوڵەی مەیموونی ئاشكراكرد.

تێدروس ئەدهانوم گیبریسۆس بەڕێوەبەری گشتی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لە كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامەوانیدا لە ژنێڤ رایگەیاند، دەتوانین ساڵی داهاتوو بڵێین كۆڤید 19 وڵاتان ناخاتە باری نائاساییەوە، بەڵام وەك ڤایرۆسێك لە پاڵ نەخۆشییەكانی دیكەی هەناسەدا دەمێنێتەوە، دەبێت وڵاتان بزانن چۆن مامەڵەی لەگەڵدا دەكەن.

ئەدهانوم راشیگەیاند، لە ھەفتەی رابردوودا کەمتر لە 10 ھەزار کەس بەھۆی کۆرۆناوە لە جیھاندا گیانیان لەدەستداوە، کە یەک لەسەر پێنجی ئامارەکانی گیان لەدەستدانە لە ماوەی ھەفتەیەکی ساڵی رابردوودا.

هه‌روه‌ها ناوبراو لەبارەی ئاوڵەی مەیموونەوە  ئاماژه‌ به‌ه‌ ده‌كات،ئەمە نەخۆشییەكی كتوپڕ بوو، تا ئێستا 82 هەزار تووشبوو لە 110 وڵات هەن، بەڵام ڕێژەی مردن زۆر كەمە، تا ئێستا 65 كەس لە جیهاندا مردوون”.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، بەمشێوازەی ئێستا بەردەوام بین، دەتوانین بڵێین لە ساڵی داهاتوو باری نائاسایی بۆ ئەم پەتایەش كۆتایی دێت.