هەسەدە قاچاخچییەکی سەر بە داعش دەسگیر دەکات
قامیشلۆ – نۆرس پرێس
ئەمڕؤ پێنجشەممە هێزەکانی سوریای دیموکرات دەستگیرکردنی کەسێکیان راگەیاند کە تێوەگلاوە لە قاچاخچێتی بۆ ماڵباتەکانی ئەندامانی دەوڵەتی ئیسلامی “داعش” لە گوندەواری حەسەکە.
ناوەندی رڕاگەیاندنی سەر بە هێزەکانی هەسەدە لە بەیاننامەیەکدا رایانگەیاند، رۆژی سێشەممەی رابردوو، یەکینەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنییان لە گوندەواری رۆژهەڵاتی شاری حەسەکە ئەنجامداوە،.
بەگوێرەی راگەێنراوەکە، ئۆپەراسیۆنەکە بووە هۆی دەستگیرکردنی یەکێک لەو کەسانەی کە تێوەگلابوون لە تۆڕێک کە بە قاچاخی بنەماڵەی ئەندامانی “داعش” لە کەمپی هۆڵ و دەستەبەرکردنی چەک بۆ ئەندامانی”تیرۆریستییەکان”.
لە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیدا، “هەسەدە” دەستی بەسەر چەک و کەرەستەی سەربازی و ئامێرە زیرەکەکاندا گرت.
سێشەممەی رابردووش، “هەسەدە” سەرکردەیەکی لەگەڵ دوو ئەندامی دیکەی رێکخراوەکە، لە ئۆپەراسیۆنی جیاوازدا لە دێرەزوور، هەول و تل حەمیس دەستگیرکرد.
ئەمە دووەم ئۆپەراسیۆنە کە هێزەکانی سوریای دیموکرات بە هەماهەنگی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی شانەکانی “داعش” ئەنجام دەدەن، دوای وەستاندنی ئۆپەراسیۆنەکانیان لە ئەنجامی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر باکوری سوریا.