بۆردوومانێکی تورکیا گوندێکی رۆژئاوای مەنبیج دەکاتەئامانج

مەنبیج – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ پێنجشەممە هێزەکانی تورکیا و گروپە دڵسۆزەکانیان ژمارەیەک گولە هاوەنیان بە ئاراستەی گوندێکی رۆژئاوای مەنبیج لە باکووری سوریا تەقاند.

سەرچاوەیەکی خۆجێیی بە نۆرس پرێسی راگەیاند، “هێزەکانی تورکیا گوندی کاوکلییان لە گوندەواری رۆژئاوای مەنبیج بە 4 گولە هاوەن بۆردومانکردووە.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، هێزەکانی تورکیا لە بنکەکەیانەوە کە لە گوندی شێخ ناسر جێگیر بووە، گوندەکەیان کردووەتە ئامانج.

بەپێی ئەو سەرچاوەیە، بۆردومانەکە هیچ زیانێکی ماددی و مرۆیی لێنەکەوتووەتەوە.

دوێنێ چوارشەممە، هێزەکانی تورکیا و گروپە دڵسۆزەکانیان گوندی تۆخاری گەورەیان لە گوندەواری باکووری مەنبیج، لە بنکەکەیانەوە کە لە گوندی شێخ ناسر جێگیر بووە، بە گولە هاوەن بۆردومان کرد.

ئامادەکردنی: فادی ئەلحسێن – داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان