بۆ جاری سێهەم دوو هێلیکۆپتەری روسی لە ئاسمانی باکووری حەسەکەدا بە نزمی دەفڕن
دەرباسیە- نۆرس پرێس
ئەمڕۆ، پێنجشەممە، دوو هەلیکۆپتەری رووسی بە نزمی بە ئاسمانی شارۆچکەی دەرباسیە و گوندەکانی سەر بەوێ، لە باکووری حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان، بۆ سێیەم جار لە ماوەی چوار رۆژدا فڕین.
سەرچاوە سەربازییەکان بە نۆرس پرێسیان ڕاگەیاندووە، ئەو دوو کۆپتەرە فڕۆکەخانەی شاری قامیشلۆیان بەجێهێشتووە، بەرەو ڕۆژئاوا ڕۆیشتوون، بۆ ئەوەی بگەنە هێڵی بەرکەوتنی نێوان میلیشیای “جەیش ئەلوەتەنی” سەر بە تورکیا و هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە).
بەپێی هەمان سەرچاوە، کۆپتەرەکان دوای نزیکەی ٢٠ خولەک گەڕاونەتەوە شوێنی دەستپێکردنیان.
دوو ڕۆژ لەمەوبەریش دوو فڕۆکەی ڕووسی بە هەمان ڕێڕەو فڕین و ڕۆژێک پێشتر هەمان شت ڕوویدا، بەپێی ئەوەی کە نۆرس پرێس چاودێریی کردووە.
ئهم ههنگاوه له كاتێكدایه كه جموجوڵی سهربازی لهسهر هێڵهكانی بەرکەوتنی نێوان سنوورهكانی سووریا و توركیا دروست بووه، کە ئەویش هاوكاته بە زیادبوونی ههڕهشهكانی توركیا بۆ دهستپێكردنی ئۆپهراسیۆنی سهربازی له باكووری سووریا، كه مەنبیج و تهل رەفعهت دهكهنه ئامانج.
ئەو ناوچەیە بەردەوام کاروانی سەربازی هاوبەشی ڕوسیا و تورکیای بەخۆوە دیوە، بە جۆرێک لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا نزیکەی ١٢ سوڕیان ئەنجامداوە.
سەرچاوەیەکی سەربازی بە نۆرس پرێسی راگەیاند، لە ساڵی ٢٠١٩وە تا ئەمڕۆ ژمارەی ئەو کاروانە سەربازیانەی کە لە دەرباسیەوە بەڕێکەوتوون گەیشتووەتە ٧٠ کاروان.
ئەو کاروانانەش لە گوندی شیرکەوە دەست پێدەکەن (نزیکەی ١٢ کم ڕۆژئاوای دەرباسیە)، و بەرەو ڕۆژهەڵات بەرەو گوندی خرزە، لە نێوان دەرباسیە و عامودا، و بەرەو ڕۆژئاوا بەرەو گوندی ئەلئەسەدیە، بەپێی هەمان سەرچاوە .