سوریا ئه‌مریكا تۆمه‌تبارده‌كات به دزینی سامانی وڵاته‌كه‌ی و داوای ده‌رچوونی هێزه‌كانی ده‌كات
دیمه‌شق- نۆرس پرێس
رۆژی چوار شه‌ممه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوریا له دوو نامه‌دا بۆ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، داوایكرد كۆتایی بهێنرێت به پێشێل كارییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ یاسای نیوده‌وڵه‌تی و بنه‌ماكانی په‌یماننامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و هێزه‌كانی ئه‌مریكا خاكی سوریا جێبهێڵن.
له‌نامه‌كانیدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوریا، هێزه‌كانی ئه‌مریكاو گروپه‌كانی سه‌ر به واشنتنی تۆمه‌تباركرد به دزینی نه‌وت و گه‌نم و سه‌رچاوه‌كانی دیكه‌ی سوریا.
وه‌زاره‌ت زیانه‌كانی كه‌رتی نه‌وت و غازی سوریای به 19.8 ملیار دۆلار و دامه‌زراوه‌كانی به 3.2 ملیار دۆلار و زیانی بۆردوومانه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به 2.9 ملیار دۆلار خه‌مڵاند.
هه‌روه‌ها زیانه ناراستۆخۆكانی تایبه‌ت به دواكه‌وتنی به‌رهه‌مهێنان به 86 ملیار دۆلار خه‌مڵاند، به‌مه‌ش كۆی گشتی زیانه‌كانی كه‌رتی نه‌وتی سوریا ده‌گاته. 111.9 ملیار دۆلار
وه‌زاره‌ت، داوای له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشكرد، كاربكات بۆ رێگریكردن له پێشێلكارییه‌كانی ئه‌مریكاو زامنكردنی قه‌ربووی زیانه‌كانی سوریا.
هه‌روه‌ها داوای كرد هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سوریا ده‌ربچن و بوونی ئه‌و هێزانه‌شی به “ناشه‌رعی” ناو برد، له‌گه‌ڵ گێرانه‌وه‌ی كێلگه‌كانی نه‌وت و غاز بۆ ده‌وڵه‌تی سوریا.
هه‌روه‌ها سه‌ركۆنه‌ی بێ ده‌نگی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و سكرتاریه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی كرد به‌رامبه‌ر به هه‌ڵسوكه‌وتی هێزه‌كانی داگیركه‌ری ئه‌مریكاو دزینی نه‌وتی سوریا‌و تێكدانی ژێرخانی ئابووری، داواشی كرد سزاكانی ئه‌مریكاو خۆرئاوا له‌سه‌ر سوریا هه‌ڵبگیرێت.
ئه‌م داواكارییانه‌ی سوریا له كاتێكدا دێت، كه ناو‌چه‌كانی ژێر ده‌ستی حكومه‌ت رووبه‌رووی قه‌یرانی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان هاتوون و زۆربه‌ی دامه‌زراوه‌كانی كه‌رتی حكومی و تایبه‌ت و پرۆژه بچوكه‌كان په‌كیان كه‌وتووه.