دادگایه‌كی توركیا بڕیار ده‌دات به زیندانی سه‌رۆكی شاڕه‌وانی ئیسته‌نبوڵی سه‌ر به ئۆپزسیۆن بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ و حه‌وت مانگ
قامیشلۆ- نۆرس پرێس
رۆژی چوارشه‌ممه، دادگایه‌كی توركیا بڕیاریدا به زیندانیكردنی ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغلۆی كه‌سایه‌تی ئۆپۆزسیۆن و سه‌رۆكی شاره‌وانی ئیسته‌نبوڵ بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ و حه‌وت مانگ و پازده رۆژ له گه‌ڵ قه‌ده‌غه‌كردنی له كاری سیاسی، به پێی یاساكانی توركیا.
ئیمام ئۆغلۆی ئه‌ندامی پارتی كۆماری ئۆپه‌زسیۆن تاوانباكرا به تۆمه‌تی سوكایه‌تیكردن به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری، پاش سه‌رۆكه‌وتنی له گه‌ری دووه‌می هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی ئیسته‌نبوڵ.
ئه‌ندامانی پارتی كۆماری، پێیان وایه، ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاراسته‌ی سه‌رۆكی شاره‌وانی ئیسته‌نبوڵ كراوه، مه‌به‌ستی سیاسی له پشته‌وه‌یه.
میدیایكانی توركیا بڵاویانكرده‌وه، كه‌مال كلیچدار ئۆغلۆی سه‌ركرده‌ی ئۆپۆزسیۆن، خشته‌ی كاره‌كانی له ئه‌لمانیا هه‌ڵپه‌ساردو گه‌رایه‌وه بۆ توركیا، بۆ به‌دواداچوونی بڕیاره‌كه.
له‌باره‌ی بڕیاره‌كه‌ی دادگا سه‌ركرده‌كه‌ی ئۆپزسیۆن وتی، “به‌ڵێن به گه‌له‌كه‌مان ده‌ده‌ین شكست بهێنین به‌م كوده‌تا رێكخراوه”.
هه‌روه‌ها داوای له لایه‌نگیرانی پارته‌كه‌ی كرد، سبه‌ی پێنج شه‌ممه، له به‌رده‌م باره‌گای شاره‌وانی ئیسته‌نبول گردببنه‌وه، بۆ ناره‌زایی ده‌ڕبرین به‌رامبه‌ر به بڕیاره‌كه‌ی دادگا.
له مانگی ئازاری 2019، ئیمام ئۆغلۆ بووه سه‌رۆكی شاره‌وانی ئیسته‌نبوڵ له دوای ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردن سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر بین عه‌لی یه‌ڵدرمی كاندیدی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتداری حوكمران به سه‌رۆكایه‌تی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆكی توركیا، هه‌روه‌ها له دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی یه‌كه‌م خولی هه‌ڵبژاردن، دوای شه‌ش مانگ جارێكی دیكه هه‌ڵبژاردنی برده‌وه‌و سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا.
ئیمام ئۆغلۆ له داوی ئه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكی شاره‌وانی ئیسته‌نبولی وه‌رگرت له لێدوانێكدا بڕیاری دووباره كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی به “ده‌به‌نگی” ناوی برد، ئه‌مه‌ش بووه بیانوویه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی پارتی ده‌سه‌ڵاتدار سكاڵا دژی تۆماربكات له دادگا.
ئیمام ئۆغلۆ جه‌ماورێتییه‌كی زۆری هه‌یه له نێو پارتی كۆماری توركیا كه گه‌وره‌ترین پارته‌كانی ئۆپۆزسیۆنه.
وا پێشبینی ده‌كرێت سه‌رۆكی شاره‌وانی ئیسته‌نبول داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كه بكات، چونكه یاساكانی توركیا رێگری كاری سیاسی له‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه بڕیاری زیندانیكردنی زیاتر له دوو ساڵیان بۆ ده‌ربچێت.
به گوێره‌ی ئاماری ناوه‌نده‌كانی لێكوڵینه‌وه‌ی توركیا، جه‌ماوه‌رێتی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌رۆدغانی سه‌رۆكی توركیا‌و پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدانی حوكمران هه‌ڕه‌سی هێناوه، له به‌رامبه‌ردا جه‌ماروێتی پارته‌كانی ئۆپزسیۆنی زیادیان كردووه، له كاتێكدا ته‌نها شه‌ش مانگ ماوه‌ی بۆ واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی و په‌رله‌مانی توركیا.