بۆردوومانی توركیا بۆته هۆی چۆڵكردنی حه‌وت گوند له گونده‌واری ته‌ل ته‌مر
ته‌ل ته‌مر- نۆرس پرێس
به هۆی بۆردوومانی به‌رده‌وامی توركیا، دانیشتوانی گونده‌كانی هێڵی به‌ریه‌ككه‌وتن له گه‌ڵ هێزه‌كانی توركیا له شارۆچكه‌ی ته‌ل ته‌مر، به ده‌ست نه‌گه‌یشتنی سوته‌مه‌نی و هاوكاری و خزمه‌ت گوزارییه‌كان ده‌ناڵێنن.
جوان مه‌لا ئه‌یوب هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شارۆچكه‌كه به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، به هۆی بۆردوومانه به‌رده‌وامه‌كانی توركیا، 23 گوند له هێڵی به‌ریه‌كه‌وتن له گه‌ڵ هێزه‌كانی توركیا له گونده‌واری ته‌ل ته‌مر، له ساده‌ترین خزمه‌تگوزاری سه‌ره‌تایی بێ به‌شن، كه گرنگترینیان سوته‌مه‌نییه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دانیشتوانی ئه‌و گوندانه زۆر پێویستیان به ئاوی خواردنه‌وه‌و كاره‌باو سوته‌مه‌نی هه‌یه، چونكه به هۆی بۆردوومانه‌كانی توركیا، رێگاكه بۆ ئۆتۆمبیڵ مه‌ترسیداره.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، به هۆی بۆردوومانه‌كان و ئاواره‌بوون و دیسان گه‌رانه‌وه، دانیشتوانی گونده‌كانی باكوور، ژیانێكی نا سه‌قامگیر ده‌بنه سه‌ر.
له كۆتایی ساڵی 2019 ه‌وه، هێزه‌كانی توركیا له نزیك شارۆچكه‌ی ته‌ل ته‌مر جێگیربوونه‌و پاش ئه‌وه‌ی به یاوه‌ری گروپه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سه‌ر ئه ئه‌نقه‌ره، ده‌ستیانگرد به‌سه‌ر هه‌ردوو شاری سه‌رێ كانی و گرێ سپی.
سه‌ره‌رای مۆركردنی رێككه‌وتننامه‌ی ئاگربڕ له گه‌ڵ روسیا‌و ئه‌مریكا، دانیشتوانی گونده‌واری شارۆچكه‌ی ته‌ل ته‌مر رۆژانه به توپ و هاوه‌ن بۆردوومان ده‌كرێن، بۆیه سه‌دان خێزان به ناچاری ماڵه‌كانیان جێهێشتووه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌و شوێنێكی ئارام هه‌ڵبێن.
بۆردوومانه‌كانی توركیا وایكردووه حه‌وت گوندی ئاشووری له سه‌ر هێڵی به‌ریه‌ككه‌وتن به ته‌واوه‌تی چوڵبكرێن، پاش ئه‌وه‌ی بۆردوومان كلێسای گوندی ته‌ل ته‌ویل و گۆرستانی گوندی ته‌ل شینانی گرته‌وه.
هاوسه‌رۆكی ته‌ل ته‌مر ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه، ئامانجی توركیا به بۆردوومانكردنی ئه‌و گوندانه، ئاواره‌كردنی دانیشتووه ره‌سه‌نه‌كه‌یه‌تی، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵی دیكه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌كه له شوێنیان نیشته‌جێ بكات، له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی گۆرینی دیموگراڤی ناوچه‌كه، هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی له عه‌فرین و سه‌رێ كانی گرێ سپی روویاندا.