ئیسرائیل به‌رپرسیارێتی خۆی راده‌گه‌ێنێت له به‌ئامانج كردنی بارهه‌ڵگرێكی چه‌ك له نێوان سوریا‌و عێراق
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
رۆژی چوار شه‌ممه، جه‌نه‌راڵ “ئه‌ڤیڤ كوخافی” فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی ئیسرئیل رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی به‌رپه‌رسه له هێرشكردنه سه‌ر كاروانێكی چه‌ك، كه له عێراقه‌وه بۆ ناو خاكی سوریا هاتبوو.
به‌رپرسه ئیسرائیلییه‌كه زۆر به وردی كات و شوێنی هێرشه‌كه‌ی دیاریكرد، پێ ده‌چێت باسی له هێرشی رۆژی هه‌شتی تشرینی دووه‌می رابردوو ده‌كرد، كه به‌رپرسانی عێراق ئه‌وه‌یان ئاشكراكردبوو، بۆته هۆی بۆردوومانكردنی دوو بارهه‌ڵگری سوته‌مه‌نی.
كوخافی له كۆنفرانسێكدا له زانكۆی رایشمانی ئیسرائیل له ته‌ل ئه‌بیب رایگه‌یاند، گه‌ر ده‌زگای هه‌واڵگری ئیسرائیل نه‌بوایه، نه‌مانده‌توانی بزانین كه له نێوان 25 بارهه‌ڵگری كاروانه‌كه‌دا، بارهه‌ڵگری ژماره هه‌شت چه‌ك ده‌گوازێته‌وه.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، پێویست بوو ئه‌و جۆره فرۆكه‌وانانه بنێرن كه توانای ئه‌وه‌یان هه‌بێت دزه بكه‌ن له مۆشه‌كانی زه‌مین ئاسمان و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، فرۆكه ئاراسته‌كراو به كار هێنراوه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه دووره.
پێشتر به‌رپرسانی عێراق له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی هه‌شتی تشرینی دووه‌م رایانگه‌یاندبوو، به فرۆكه‌ی بێ فرۆكه‌وان ئه‌نجام درابوو.
ئیسرائیل ناو به ناو هێرش ده‌كات سه‌ر ئه‌و بارهه‌ڵگرانه‌ی گومانیان لێ ده‌كرێت چه‌ك ده‌گوازنه‌وه بۆ ئه‌و گروپانه‌ی كه سه‌ر به ئێرانن له سوریا، زۆر به كه‌می به‌رپرسانی ئیسرائیل باس له‌و هێرشانه ده‌كه‌ن.