ههولێر- نۆرس پرێس
رۆژی سێ شهممه، شانەى راگەیاندنى ئەمنیى عێراق دهستگیركردنی دوو داواکراوی بە تۆمەتى تیرۆر راگهیاند، کە یەکێکیان لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى بووەو لەلایەن دادگەى نەینەوا داواکراوه.
شانەى راگەیاندنى ئەمنیى عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرایکرد، بە هاوئاهەنگى لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشى سلێمانى، هێزەکانى هەواڵگرى و ئاسایشی سلێمانى کەسێکیان لە سنوورى ئەو پارێزگایە دەستگیرکردووە کە لەلایەن دادگەى لێکۆڵینەوەى نەینەوا بەگوێرەى بڕگەى یەکى مادەى چوارى بنبڕکردنى تیرۆر داواکراوه.
بڕگەى یەکى مادەى چوارى یاسای بنبڕکردنى تیرۆر تایبەتە بە تاوانى ئەنجامدانى کارى تیرۆریستى یان بەشداریکردن تێیدا کە سزاکەى لەسێدارەدانە.