هه‌ولێر- نۆرس پرێس
رۆژی سێ شه‌ممه، عه‌لی ئەلقاسی داواكاری گشتیی پارێزگای تاران ئاشكرایكرد، بە تۆمەتی بەشداریکردن لە ناڕەزاییەکان 400 کەس لەو پارێزگایە بە بەندکردنی بۆ ماوه‌ی جیاواز سزا دراون.
داواكاری گشتیی تاران به ئاژانسی هه‌واڵی ئێرانی رایگه‌یاند، لە سەرەتای دەستپێکردنی ناڕەزاییەکانەوە تائێستا 400 کەس له شاره‌كانی پارێزگای تاران سزا دراون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، 160 كه‌سیان بە 5 تاوەکو 10 ساڵ بەندکردن سزادراون، 80 کەس بە 2 تاوەکو 5 ساڵ بەندکردن و 160 کەس بە بەندکردن تاوەکو دوو ساڵ، هەروەها 70 کەسیش سزای مادییان بەسەردا سەپێنراوە.
وتیشی، تاوەکو دوو هەفتە پێش ئێستا، دۆسیەی دادگەیی بۆ هەزار کەس بە تۆمەتی بەشداریکردن لە ناڕەزاییەکانی پارێزگای تاران کراوەتەوە و دادوەرانی دادگەکانی شۆڕشی ئەو پارێزگایە سەرقاڵی تاوتوێکردنی دۆسیە و سزادانی دەستبەسەر کراوانن.
مانگی تشرینی دووه‌می رابردوو، ده‌زگای دادی ئێران رایگه‌یاندبوو، به هۆی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان 11 كه‌س بڕیاری له سێداره‌دانیان بۆ ده‌رچووه.
تاوه‌كو دوێنی دوو شه‌ممه، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران دوو خۆپیشانده‌ریان له سێداره‌داوه، رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و وڵاتانی خۆرئاواش ئه‌و كاره‌ی ئێرانیان به توندی سه‌ركۆنه كردووه.
له‌و باره‌یه‌وه رێكخراوی هیومن رایتس ووچ ده‌ڵێت، له سێداردانی دوو خۆپیشانده‌ر له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران، “له‌باربردنی دادپه‌روه‌رییه‌و په‌ره‌پێدانێكی مه‌ترسیداره”.
دەزگای داد و حکومەتی ئێران تائێستا ژمارەی تەواوی دەستگیراوانی ناڕەزاییەکانیان رانەگەیاندووە. بەپێی ئاماری کۆمەڵەی چالاکوانانی مافی مرۆڤی ئێران زیاتر لە 18 هەزار کەس ده‌بن.
سه‌رجه‌م ئه‌و بڕیارانه‌ی ده‌ركراون بۆ زیندانی كردن و له سێداره‌انی خۆپیشانده‌ران په‌ێوه‌ستن به‌و خۆپیشاندان و ناره‌زاییانه‌ی تاران و زۆربه‌ری شاره‌كانی ئێرانی گرته‌وه، له دوای كوژرانی ژینا ئه‌مینی كچه كوردی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌لایه‌ن پۆلیسی ئێران له ناوه‌ڕاستی مانگی ئه‌یلولی رابردوودا.