یه‌كێتی ئه‌وروپا به بڕی 15 ملیۆن دۆلار هاوكاری پێشكه‌ش به نیو ملیۆن هاوڵاتی سوری ده‌كات
دیمه‌شق- نۆرس پرێس
رۆژی سێ شه‌ممه، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، یه‌كیتی ئه‌وروپا به بڕی 15 ملیۆن دۆلار هاوبه‌شی ده‌كات له هاوكاری كردنی نیو ملیۆن هاوڵاتی كه زۆر پێوستییان به هاوكاری خۆراك هه‌یه له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی سوریا.
به‌رنامه‌ی خۆراكی جیهانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، ئه‌م هاوبه‌شی كردنه له كاتێكدا دێت كه ئه‌و خێزانانه‌ی به ده‌ست نه‌بوونی ئاسایشی خۆراك ده‌ناڵێنن و روبه‌رووی زستانێكی قورس و مه‌ترسیدار بونه‌ته‌وه.
“جانیر لیناریتچ” كۆمیسیاری ئه‌وروپا بۆ به‌رێوه‌بردنی قه‌یرانه‌كانی رایگه‌یاند، بڕیاری یه‌كێتی ئه‌وروپا به زیادكردنی هاوكارییه خۆراكییه‌كان و پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كان، وه‌كو كاردانه‌وه‌یه‌ك دێت به‌رامبه‌ر به به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی خۆراك بۆ ئاستێكی پێوانه‌یی و كاریگه‌ری نه‌رێنی له سه‌ر ژیانی ملیۆنان هاوڵاتی له سوریادا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له دوای تێپه‌ربوونی 12 ساڵ به‌سه‌ر قه‌یرانی سوریا، نێوه‌ی هاوڵاتیانی ئه‌و وڵاته رووبه‌رووی مه‌ترسی نه‌بوونی ئاسایشی خۆراك بوونه‌ته‌وه‌و پێوستییان به هاوكاری مرۆیی به‌رده‌وام هه‌یه.
به‌رنامه‌ی خۆراكی جیهانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پێشوازی كرد له هاوبه‌شی كردنی یه‌كێتی ئه‌وروپا به بڕی 15 ملیۆن دۆلار، به مه‌به‌ستی فراوانكردنی رووبه‌ری هاوكارییه‌كانی بۆ هاوڵاتیانی سوریا.
به‌رنامه‌ی خۆراكی جیهانی ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، له ساڵی 2021 ه‌وه ئاستی هاوكارییه خۆراكییه‌كانی فراوانكردووه بۆ ئه‌وه‌ی مانگانه بگاته 5.6 ملیۆن كه‌س، به‌ڵام ئه‌و كۆمه‌كانی له به‌رده‌ستن به‌شی پێداویستی و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كان ناكه‌ن.