هه‌ولێر- نۆرس پرێس
رۆژی سێ شه‌ممه، رێكخراوی هیومن رایتس ووتچ رایگه‌یاند، له سێداره‌دانی دوو كه‌س له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران، كه په‌ێوه‌ندییه‌یان هه‌بووه به ناره‌زاییه به‌رفراونه‌كانی دژ به حكومه‌ت “له‌باربردنی دادپه‌روه‌رییه‌و په‌ره‌پێدانێكی مه‌ترسیداره”.
له‌و باره‌یه‌وه رێكخراوه نێوه‌ده‌وڵه‌تییه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ ده‌لێن: دادگا به‌راییه‌كانی ئێران لانی كه‌م 11 بڕیاری له سێداره‌دانیان ده‌ركردووه دژ به خۆپیشانده‌ران و ، پێشبینی ده‌كرێت ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش بڕیاری له سێداره‌دانیان بۆ ده‌ربچێت، كه هه‌ندێكیان منداڵن.
رایتس ووچ له راپۆرته‌كه‌یدا ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاراسته‌ی خۆپیشانده‌ران كراون، خاڵی ناروون له خۆده‌گرن سه‌باره‌ت به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌وانه‌ش “دژایه‌تی خودا‌و” و “كار توندوتیژی و تێكدانی سه‌قامگیری” كه ئه‌م جۆره تۆمه‌تانه‌ش له ئێران‌دا حوكمیان ده‌گاته له سێداره‌دان.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، رێوشوێنه به‌په‌له‌كانی دادگا و رێگه نه‌دان به تۆمه‌تباران به ئاره‌زووی خۆیان پارێزه‌ر دیاری بكه‌ن، بنه‌ما نیوده‌وڵه‌تییه‌كان به دی ناهێنێت.
راپۆته‌كه له زاری “تارا سیبهه‌ری فار”، مافپه‌روه‌رو لێكوله‌ڕی یه‌كه‌می تایبه‌ت له كاروباری ئێران له هیومن رایتس ووتچ بڵاویكرده‌وه، ” دادگایی كردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی تۆمه‌تبارن به به‌شدارێكردن له ناره‌زایه‌تییه‌كان و حوكمدانیان به له سێداره‌دان، لادانه له دادپه‌روه‌ری و تۆمه‌تباره‌كان ئه‌شكه‌نجه دراون بۆ ئه‌وه‌ی دان به تۆمه‌ته‌كانیان بنێن و بێ به‌ش كراون له دیاریكردنی پارێزه‌ر به ئاره‌زووی خۆیان.
رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی رابردوو، ده‌سه‌ڵاتی ئێران بڕیاری له سێداره‌دانی به‌سه‌ر “موحسین شیكاری” ته‌مه‌ن 32 ساڵ جێبه‌جێكرد، هه‌روه‌ها “مه‌جید ره‌زا هنورد”ی له شاری مه‌شهه‌دی باكووری ئێران له سێداره‌دا.
ئه‌مه دووه‌م حاڵه‌تی له سێداره‌دانی فه‌رمی په‌ێوه‌ست به خۆپیشنادانه به‌رفراوانه‌كانی ئێرانه، كه به هۆی كوشتنی ژینا ئه‌مینی له ناوه‌راستی مانگی ئه‌یلولی رابردووه‌وه سه‌ریهه‌ڵدا.
به‌پێی ئاماره فه‌رمییه‌كان، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران لانی كه‌م 1680 یاداشتنی تۆمه‌تیان ده‌ركردووه له‌باره‌ی ناره‌زایی و خۆپیشاندانه‌كان، رێكخراوه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤیش باس له ده‌ستگیركدرنی زیاتر له 18000 خۆپیشانده‌ر ده‌كه‌ن.
له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی خۆپیشاندانه‌كان له 16 ئه‌یلولی رابردووه‌و 479 كه‌س كوژراون، كه 68 یان منداڵن.
رێكخراوه نێوه‌ده‌وڵه‌تییه‌كه چه‌ندین حاڵه‌تی تۆماركردووه كه هێزه‌كانی ئاسایشی ئێران هێزی له راده‌به‌رو بكوژیان به‌كارهێناوه دژ به خۆپیشانده‌ران له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی وڵات‌دا.
هیومن رایتش ووچ داوای له ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانكرد، ئه‌و دادگاییكردنانه رابگرێت و بڕیاره‌كانی له سێداره‌دان هه‌ڵبه‌وه‌شێنێته‌وه.