ههولێر- نۆرس پرێس
ئهمرۆ دووشهممه، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق مۆڵەتی شەش مانگ دایه بهرپرسه باڵاكانی دهوڵهت بۆ ههڵسهنگاندنی كارهكانیان.
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆكایەتیی محەمەد شیاع سودانی كۆبوونەوەیەكی نائاسایی ئەنجامدا و تیایدا چۆنیەتی جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومی تاوتوێكرد.
بەپێی راگەیەندراوی كۆبوونەوەكە، سودانی رایگەیاند، “هەڵسەنگاندن بۆ كاری حكومەت دەكرێت لەژێر رۆشنایی بەرنامە حكومییە پەسەندكراوەكە، كە هەڵسەنگاندنی وەزیران، بریكار، پارێزگار، راوێژكار و بەڕێوەبەرە گشتییەكان لەخۆدەگرێت بەپێی كاتی دیاریكراو”.
بەپێی راگەیەندراوەكە وادەی سێ مانگ بۆ بەڕێوەبەرانی گشتی دیاریكراوە كە لە سبەینێوە دەستپێدەكات، دوای ئەوە هەڵسەنگاندن بۆ تواناكانیان دەكرێت، لەكاتێكدا وەزیر، بریكار، پارێزگار و راوێژكارەكان مۆڵەتی شەش مانگیان لە بەردەمدا دەبێت و دواتر هەڵسەنگاندن بۆ كارەكانیان دەكرێت لەڕووی جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومی و پابەندبوونیان بە بڕگە سەرەكییەكان و كارە لەپێشینەكان.