بۆ‌گدانۆڤ: مۆسكۆ هانی توركیا ده‌دات بۆ ده‌ست هه‌ڵگرتن له ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له باكووری سوریا
دیمه‌شق- نۆرس پرێس
رۆژی دوو شه‌ممه، میخائیل بۆگدانۆڤی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی روسیا به ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌ر ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی زه‌مینی توركیا له باكووری سوریا.
بۆ‌گدانۆڤ به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند، روسیا به‌رده‌وام ده‌بێت له هه‌وڵه‌كانی بۆ قایلكردنی توركیا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست هه‌ڵبگرێت له ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له ناوچه‌كانی باكووری سوریا.
له رۆژی 20 تشرینی دووه‌می رابردووه‌وه، توركیا هه‌ڵمه‌تێكی هێرشی ئاسمانی ده‌ستپێكردووه بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی خۆسه‌ری رۆژئاوای كوردستان و ده‌یان ناوه‌ندی كردۆته ئامانج له‌وانه‌ش پرۆژه خزمه‌ت گوزارییه‌كان كه بونه‌ته هۆی په‌ردان به قه‌یرانی مرۆیی له ناوچه‌كه‌دا.
بۆ‌گدانۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌نجامنه‌دانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی زه‌مینی له‌لایه‌ن توركیا، ئه‌وه ناگه‌ێنێت كه دانوستانه‌كان سه‌ركه‌وتوون و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد مۆسكۆ به‌رده‌وام ده‌بێت له دانوستانه‌كانی له گه‌ل ئه‌نقه‌ره‌دا.
له‌وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسان سه‌باره‌ت به ره‌تكردنه‌وه‌ی ئۆپه‌راسۆنی توركیا له‌لایه‌ن روسیا، بۆ‌گدانۆڤ وتی: كارێكی سروشتییه كه ئه‌و هه‌ڵوێسته‌مان هه‌بێت.
به‌بیانووی پاراستی ئاسایشی نیشتیمانی وڵات، توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی زه‌مینی ده‌كات له باكووری سوریا، روسیاش تۆمه‌تبارده‌كات به پابه‌ندنه‌بوون به به‌ڵێنه‌كانی به گوێره‌ی رێككه‌وتننامه‌ی سوتچی ساڵی 2019، به‌ڵام له سه‌ره‌تای مانگی كانونی یه‌كه‌م وه‌زیری به‌رگری توركیا راگه‌یاندبوو، له سه‌ر داوای ئه‌مریكا توركیا چاوده‌خشێنێته‌وه به بڕیاره‌كه‌ی.
ئه‌مریكا ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌ر ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی توركیای له باكووری سوریا راگه‌یاندبوو، هه‌روه‌ها هوشداریدا له كاریگه‌ری ئه‌رێنی ئه‌و هه‌نگاوه له سه‌ر ناوچه‌كه.
چاودێران پێیان وایه ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی چاوه‌روانكاروی توركیا ئامانجی سیاسی هه‌یه‌و، هیچ په‌ێوه‌ندییه‌كی به پرۆپاگه‌نده‌كانی توركیاوه نییه، سه‌باره‌ت به هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ر ئاسایشی وڵات و رێككه‌وتنه‌كانی پێشووتر له گه‌ڵ روسیا‌و ئه‌مریكا.