شاره‌زایه‌كی ئه‌مریكی: پاڵنه‌ری داگیركاری توركیا بۆ باكووری سوریا سیاسییه نه‌ك ئاسایش
دیمه‌شق- نۆرس پرێس
رۆژی دوو شه‌ممه، شاره‌زایه‌كی ئه‌مریكی بۆ كاروباری توركیا رایگه‌یاند، هه‌وڵه‌كانی توركیا بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی زه‌مینی له ناوچه‌كانی باكووری سوریا، پاڵنه‌ری سیاسی له پشته‌وه‌یه، نه‌ك ئاسایش، وه‌كو ئه‌نقه‌ره پروپاگه‌نده‌ی بۆ ده‌كات.
له ژێر ناونیسانی “داگیركاری توركیا بۆ سوریا پاڵنه‌ری سیاسی نه‌ك مه‌ترسی ئاسایش”، تۆری فۆكس نیوزی ئه‌مریكا راپۆرتێكی له‌سه‌ر پهرهپێدانهكانی توركیا له باكووری سوریا بڵاوكرده‌وه، به به‌شداری چه‌ند شاره‌زاییه‌ك.
سینان كیدی، شاره‌زای كاروباری سیاسه‌تی توركیا له دامه‌زراوه‌ی به‌رگری له دیموكراتییه‌كان رایگه‌یاند، هۆكاری سیاسی له پشت هه‌وڵه‌كانی توركیایه بۆ داگیركردنی باكووری سوریا، به هیچ شێوه‌یه‌كیش په‌ێوه‌ندی به پێدوایستییه‌كانی ئاسایشی نیشتیمانی نییه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئۆپۆراسیۆنهكه پاڵنه‌ری سیاسی له پشته‌وه‌یه، نه‌ك ئاراسته‌ی ستراتیژی.
توركیا پرۆپاگه‌نده‌ی ئه‌وه ده‌كات كه ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی رووبه‌رووی مه‌ترسی بۆته‌وه‌و، هێزه‌كانی سوریا دیموكرات كه هاوبه‌شی سه‌ره‌كیی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعشه، تۆمه‌تبارده‌كات به هه‌ڕه‌شه‌كردن له سنووره‌كانی باشووری وڵاته‌كه‌ی، له كاتێكدا “هه‌سه‌ده” ئه‌و پرۆپاگه‌ندانه به توندی ره‌تده‌كاته‌وه‌و داوا له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات كار بكات بۆ راگرتنی هێرشه‌كانی توركیا.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، به‌رپرسانی توركیا خوازیارن زۆرترین سوودی سیاسی به ده‌ست بهێنن له باسكردنی ئۆپه‌راسیۆنی زه‌مینی توركیا له باكووری سوریا، به تایبه‌ت له گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی توركیا.