ههولێر- نۆرس پرێس
رۆژی دوو شهممه، چەکدارێک لە دهۆک هێرشی كرده سەر بنکەیەکی ئاسایشی شارەکە و بەوهۆیەوە کارمەندێکی ئاسایشی شەهید بوو، کارمەندێکی دیکەش بریندارهو هێرشكارهكهش كوژراوه.
به پێی زانیارییهكان چەکدارێک هێرشی کردۆته سەر باڵەخانەی بنکەی ئاسایشی بەلدەی نێو شاری دهۆک و چەكدارەكە كورد نییهو لە ئەنجامی رووبەڕووبوونەوە لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە کوژراوە.
ههروهها لە هێرشەكەدا کارمەندێکی ئاسایش شههید بووه بە ناوی “ئازاد ئیبراهیم” تهمهنی 31 ساڵهو و خەڵکی گوندی بێسفکێ یە لە سنووری پارێزگای دهۆک، كارمەندێكی دیکەش به ناوی “زیندان مزووری” برینداربووهو نەشتەرگەری بۆ کراوەو دۆخی تەندروستیی جێگیرە.
دوای هێرشەكە، هێزەكانی ئاسایش لە ناوچەكە بڵاوبوونەتەوە و لێكۆڵینەوەیان دەستپێكردووە.