داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە بەئامانجگرتنی ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی هەسەدە راگەیاند
دێرەزوور- نۆرس پرێس
دوێنێ یەکشەممە، رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) لە ڕێگەی ناسێنەرەکانیەوە، بەرپرسیارێتی خۆی لە بە ئامانجگرتنی ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی هێزەکانی سوریای دیموکرات، لە رۆژهەڵاتی رەققە راگەیاند.
ئاژانسی ئەلیکترۆنی “ئەعماق” کە نزیکە لەو رێکخراوە، راگەیەندراوێکی بڵاوکردۆتەوە، تیایدا ئاماژەی بەوەکردووە، چەکدارانی رێکخراوەکە بۆمبێکی چێنراویان لە ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی “هەسەدە”دا لە نزیک گوندی ئەلتەریفاوی، لە رۆژهەڵاتی ڕەققە، تەقاندنەوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، تەقینەوەکە زیانی بە ئۆتۆمبیلەکە گەیاندووە و ئەوانەی لەناویدا بوون برینداربوون.
دوێنێ یەکشەممە، فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا رایگەیاند؛ دوو بەرپرسی رێکخراوی “دەوڵەتی ئیسلامی” (داعش) لە هێرشێکی ئاسمانیدا لە شارۆچکەی ئەلزار لە گوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزوور کوژراون.