تۆپخانەکانی تورکیا گوندەکانی سنوری ئامێدى بۆردومان دەکەن
هەولێر – نۆرس پرێس
ناوەڕاستی شەوی دوێنێ، تۆپخانەکانی تورکیا دەوروبەری گوندەکانی شاره‌دێى دێره‌لووكى سه‌ر به قه‌زاى ئامێدىان لە سنوورى پارێزگاى دهۆك بۆردومانكرد.
شایەدحاڵێک رایگەیاند کە دوو رۆژە دەوروبەری گوندەکانی “گوهەرز، بەلاڤا، بەرچی، سەرگەلی، سگێرێ و مێرستەک”ی سنووری پارێزگای دهۆك له‌لایه‌ن توركیا تۆپباران دەکرێن و ئەمەش بووه‌ته هۆی دروستكردنی ترس و دڵەڕاوکێی لەنێو دانیشتووانی گوندەکان.
ئەمەش یەکەمجارە بەم نزیکییە دەوروبەری ئەم گوندانە تۆپباران دەکرێن، ئەو شایەدحاڵە هیچ زانیارییەکی دەربارەی زیانەکانی ئەو تۆپبارانە نەزانی و تا ئێستاش هیچ لایەنێکی فەرمی باسی لە زیانەکان نەکردووە.
رۆژی (2ـی كانوونی یه‌كه‌م 2022)، فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانی توركیا له چیای ئاسۆس چه‌ند هاووڵاتییه‌كی مه‌ده‌نی سنووره‌كه ده‌كه‌نه ئامانج، به‌هۆی ئه‌و بۆردومانه‌وه دوو كه‌س شه‌هدیبوون و سێ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.