دواین ئاماری قوربانیانی خۆپیشاندانەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان و ئێران

هەولێر – نۆرس پرێس

رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ، دواین ئاماری قوربانیانی خۆپیشاندانەکانی رۆژھەڵاتی کوردستانی و ئێرانی بڵاوکردەوەو رایگەیاند، لە سەرەتای خۆپیشاندانەکانەوە تا ئێستا 124 کەس شەهیدکراون،کە 7یان ژن و 15یان منداڵن.

ھەروەھا 6500 ھاووڵاتی لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون کە لەو ژمارەیە 177 کەسیان ژن و 148 منداڵ و 78یان خوێندکارن.

رێکخراوی ھەنگاو ئاماژەی بەوەشکردوە، خۆپیشاندان  47شارو 27 زانکۆی رۆژھەڵاتی کوردستانی گرتۆتەوەو لە پێکدادانەکانیشدا 36 کەس لە ھێزە ئەمنییەکان کوژراون.

لەلایەکی ترەوە، رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بڵاویکردەوە، لە سێ مانگی رابردوودا 44 منداڵ لە خۆپیشاندانەکانی ئێران و رۆژھەڵاتی کوردستان کوژراون، کە تەمەنیان لە نێوان 9 بۆ 18 ساڵدایە و 14%ی کۆی گشتی کوژراوانی خۆپیشاندانەکان پێکدەھێنن.