گیان له‌ده‌ستدانی كه‌سێك له ئاگركه‌وتنه‌وه له كه‌مپی ئاواره‌كانی به‌حركه‌ی شاری هه‌ولێر
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
رۆژی یه‌ك شه‌ممه، ئاگرێکی “گەورە” لە کەمپی ئاواره‌كانی بەحرکەی باكووری شاری هه‌وڵێر کەوتووەتەوەو بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا.
سەرکەوت کاڕەش، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر به ئاژانسی نۆرس پرێسی راگەیاند، “بەهۆی ئاگرەکەی كه‌مپی به‌حركه گه‌نجیكی ته‌مه‌ن 17 ساڵی شاری موسڵ گیانی لەدەستداوە،
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هێشتا هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌كه نه‌زانراوه‌و ده‌ستیان كردووه به لێكوڵینه‌وه.
دانیشتوانی كه‌مپی به‌حركه بریتین له‌و خێزانانه‌ی كه له پاریزگای نینه‌واوه ئاواره‌ی شاری هه‌وڵیر بوون له كاتی هێرشی داعش بۆ سه‌ر ناوچه‌كه له هاوینی ساڵی 2014 دا.
میدیاكانی عێراق له زاری به‌رگری شارستانی هه‌وڵێر بڵاویان كرده‌وه، ئاگره‌كه بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی گه‌نجێك و سووتانی 5 گه‌رڤانه به ته‌واوه‌تی، پێش ئه‌وه‌ی تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی بتوانن كۆنترۆڵی ئاگره‌كه بكه‌ن و بیكوژێننه‌وه.