له‌هێرشێكی ئاسمانی ئه‌مریكادا.. كوژرانی دوو به‌رپرسی رێكخراوی داعش له رۆژهه‌ڵاتی سوریا
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
رۆژی یه‌ك شه‌ممه، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا كوژرانی دوو به‌رپرسی رێكخراوی داعشی راگه‌یاند. له هێرشێكی ئاسمانی‌دا له باشووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا.
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، سه‌ر له‌یانی ئه‌مرۆ فرۆكه‌یه‌كی هه‌لیكۆپته‌ر بۆردوومانێكی ئاسمانی سه‌ركه‌وتووی ئه‌نجامداو، تیایدا دوو به‌رپرسی داعش كوژران، ، بێ ئه‌وه‌ی هیچ ورده‌كارییه‌كی دیكه له‌باره‌ی ناسنامه‌ی كوژراوه‌كان یان شوێنی هێرشه‌كه ئاشكرابكات.
به‌یاننامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، یەکێک له كوژراوه‌كان ناوی ئەنەس بووەو بەرپرسی هەرێمیی بووە لە سووریا و دەستی هەبووە لە پلاندانان و ئاسانکاری بۆ ئۆپەراسیۆنەکانی داعش لە رۆژهەڵاتی ئه‌و وڵاته‌دا.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، به‌مه‌به‌ستی زامنكردنی سه‌ركه‌وتنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه، هێچ هێزیكی دیكه به‌شداری تێدا نه‌كردووه‌و زیانی گیانی نه‌گه‌یشتووه به هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی ناوچه‌كه.
به‌یاننامه‌كه جه‌ختی له‌وه‌شكردوه‌وه كه ئه‌مریكا پابه‌نده به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی “داعش” شان به‌شانی هاوبه‌شه خۆجییه‌كانی له هێزه‌كانی سوریای دیموكرات “هه‌سه‌ده”.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، داعش به‌رده‌وامه له ئه‌نجامدانی كرده‌وه دۆژمنكارییه‌كان و هێرشه ده‌ركییه‌كانی، كه مایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر هاوپه‌یمانه‌كانی واشنتن له ناوچه‌كه‌و جیهاندا.
پێشتر “جۆ پۆتچینۆ” وته‌بێژی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا راگه‌یاندبوو، داعش هێشتا مایه هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردبوو، كوژرانی به‌رپرسانی داعش، ده‌بێته هۆی په‌كخستنی توانای رێكخراوه‌كه بۆ پلاندان و ئه‌نجامدانی هێرشی تێكده‌رانه كه ده‌بێته هۆی تێكچوونی سه‌قامگیری ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.