دۆزینه‌وه‌ی تابلۆیه‌كی مۆزائیكی شوێنه‌واری له مونبیج
مونبیج- نۆرس پرێس
رۆژی یه‌كشه‌ممه، ده‌سته‌ی رۆشنبیری خۆسه‌ری تابلۆیه‌كی مۆزائیكی شوێنه‌واری له شاری مونبیجی باكووری سوریا دۆزییه‌وه، كه مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌رده‌می رۆمانه‌كان.
ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكاری به‌رێوه‌به‌ری خۆسه‌ری رایگه‌یاند، ده‌سته‌كه گه‌رانێكی به په‌له‌ی ئه‌نجامدا، دوای ئه‌وه‌ی یه‌كێك له دانیشتوان ئاگاداری كردنه‌وه سه‌باره‌ت به دۆزینه‌وه‌ی پاشماوه‌ی شوێنه‌وار له كاتی لێدانی بناغه بۆ دروستكردنی ژورێك.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كاره‌كانی گه‌ران و كنه به هه‌ماهه‌نگی نێوان ده‌سته‌كه‌و به‌رێوه‌به‌رێتی شوێنه‌واری مونبیج ئه‌نجامدراوه‌و له‌لایه‌ن تیمه‌كانی گه‌رانی خۆجیی له ئه‌ندازیاران و كارمه‌ندان تابلۆكه ده‌رهێنراوه.
شاره‌زایان پێیان وایه مێژووی تابلۆكه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌رده‌می رۆمانه‌كان.
رۆژی دوازده‌ی تشرینی یه‌كه‌می رابردوو، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی شوێنه‌وارو مۆزه‌خانه‌كانی سوریا رایگه‌یاندبوو، شوێنه‌وارێكی ده‌گمه‌ن دۆزراوه‌ته‌وه له شاری “روستن”ی پارێزگای حیمس كه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌رده‌می رۆمانییه‌كان.
دۆزینه‌وه‌كه بریتی‌بوو له تابلۆیه‌كی موزائیك كه ده‌گرێته‌وه بۆ سه‌رده‌می رۆمانه‌كان و چه‌ند كه‌سایه‌تێكی ئه‌فسوناوی له خۆده‌گرێت و باس له جه‌نگی ئهمازۆنات ده‌كات له یۆنان‌دا، درێژی تابلۆكه بیست مه‌تره‌و پانییه‌كه‌ی شه‌ش مه‌تره‌و، یه‌كه‌م تابلۆیه له جێهاندا كه ئه‌م ورده‌كاریانه له خۆبگرێت.