بۆردوومانی توركیا بۆ سه‌ر هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا له باكووری حه‌له‌ب
حه‌له‌ب – نۆرس پرێس
رۆژی یه‌ك شه‌ممه، هێزه‌كانی توركیا‌و گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئه‌و وڵاته، به چه‌كی قورس بۆردوومانی ده‌ورووبه‌ری چه‌ند خاڵیكی سوپای سوریایان كرد له گونده‌واری باكووری حه‌له‌ب.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی حكومه‌ت به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، پێنج گوله تۆپ له نزیك خاڵه‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی سوپای سوریا كه‌وتن له گوندی “حه‌ربه‌ل” له گونده‌واری شارۆچكه‌ی ته‌ل ریفعه‌ت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بۆردوومانكه ته‌نها زیانی ماددی لێكه‌وه‌ته‌وه‌و زیانی گیانی نه‌بوو.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، هێزه‌كانی حكومه‌ت ئه‌و خاڵه سه‌ربازییانه‌ی لادا كه هێرش كرانه سه‌ری و بێ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی سه‌رچاوه‌ی بۆردوومانه‌كانی توركیا بداته‌وه له گونده‌واری ئیعزازی ژێرده‌ستی هێزه‌كانی توركیا‌و گروپه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی لایه‌نگری.
به‌شێوه‌یه‌كی نیمچه رۆژانه ناوچه‌كانی باكووری گونده‌واری حه‌له‌ب كه هه‌زاران ئاواره‌ی ناوچه‌ی عه‌فرین له خۆده‌گرێت رووبه‌رووی بۆردومانی توركیا ده‌بنه‌وه.