عێراق.. بۆردوومانکردنی ئەشکەوتێکی داعش لە پردێ
هەولێر – نۆرس پرێس
دوێنێ شەممە، 10ى کانوونى یەکەمى 2022، شانەى راگەیاندنى ئەمنیى عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەى بەوە داوە، لەسەر بنەماى زانیاریى هەواڵگریى ئاژانسى هەواڵگرى و لێکۆڵینەوەکانى سەر بە وەزارەتى ناوخۆ، لە ناحیەی پردێی کەرکووک ئەشکەوتێکی چەکدارانی داعشیان بە فڕۆکەى ئێف 16 بۆردوومان کردووە.
ناحیەى پردێ دەکەوێتە باکوورى رۆژئاواى پارێزگاى کەرکووک و باشوورى هەولێر. لەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنین لە سنووری ناحیەکەدا هێشتا داعش جموجۆڵی هەیە.
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق لەبارەی زیانەکانی داعش لە بۆردوومانەکەدا، تەنیا ئاماژەی بەوە داوە، دواتر زانیاریی دیکە لەبارەی هێرشەکە بڵاودەکەنەوە.