هه‌ولێر- نۆرس پرێس
ئێواره‌ی شه‌ممه، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا، بۆ گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر پرسی بودجە و نەوت لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی.
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە به‌یاننامه‌یه‌كی كورتدا رایگه‌یاند، “بەمەبەستی بەردەوامیدان بە دانووستاندنەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، رێکەوتی ١٠ی کانوونی یەکەمی 2022، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا”.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، “شاندی حکومەتی ھەرێم لەسەر پرسی بودجە و نەوت، گفتوگۆ و دانووستاندن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی ئەنجام دەدەن”، بێ ئه‌وه‌ی هیچ ورده‌كارییه‌كی ه‌دیكه ئاشكرابكات.
پێشتر رۆژی 27-تشرینی دووه‌می رابردوو، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان سه‌ردانی به‌غدای كردبوو، لەپێناو جێگیرکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتی 2023دا و كۆبونه‌وه‌ی كردبوو لەگەڵ وەزارەتەکانی دارایی و پلاندانانی عێراق و رێککەوتن كرابوو لەسەر پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ تەواوکردنی وردەکارییەکان. به‌پێی قسه‌ی شاره‌زایانی ئابووری و سه‌چاوه‌كانی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق، گەر هەولێر و بەغدا له‌سه‌ر پشکی هەرێمی کوردستان رێکبکەون، بەپێی رێژەی دانیشتووان کە وەزارەتی پلاندانانی عێراق به 14% دیاریکردووە، ئه‌وا هه‌رێم بڕی زیاتر له 14 ملیار دۆلاری به‌رده‌كه‌وێت