داعش به‌رپرسارێتی له دوو هێرشی دژ به “هه‌سه‌ده” راده‌گه‌ێنیت
دێره‌زوور – نۆرس پرێس
رۆژی شه‌ممه، رێكخراوی “داعش” به‌رپرسیارێتی راگه‌یاند له دوو هێرش دژ به هێزه‌كانی سوریای دیموكرات “هه‌سه‌ده” له گونده‌واری حه‌سه‌كه‌و دێره‌زوور.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌عماقی ئه‌لیكترۆنی نزیك له داعش، چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه به چه‌كی ره‌شاش هێرشیان كردۆته سه‌ر كه‌سێك كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات كارده‌كات له شارۆچكه‌ی صور به دووری 70 كیلۆمه‌تر له باكووری دێره‌زوور، له ئاكامدا ده‌ست به‌جێ كوژراوه.
له راگه‌یه‌ندراوێكی دیكه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، چه‌كدارانی داعش به چه‌كی ره‌شاش شه‌رڤانێكی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات “هه‌سه‌ده”یان كردۆته ئامانج له نزیك ناوچه‌ی ده‌شیشه‌ی رۆژهه‌ڵاتی حه‌سه‌كه، به‌و هۆیه‌شه‌وه ده‌ست به‌جێ كوژراوه.
له ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا، داعش به‌رپه‌رسیارێتی راگه‌یاندووه له ئه‌نجامدانی 4 هێرش دژ به هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له ناوچه‌كانی ژێرده‌ستی “هه‌سه‌ده”.