ته‌ندروستی سوریا 22 حاڵه‌تی توشبوونی نوێی به كۆلێرا تۆماركرد
دیمه‌شق- نۆرس پرێس
رۆژی شه‌ممه، نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی سوریا تۆماری 22 حاله‌تی تووشبوونی نوێی به كۆلێرا راگه‌یاند له ناوچه جیاجیاكانی سوریادا، به‌مه‌ش كۆی ژماره‌ی تووشبووان گه‌یشته 1609 كه‌س.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی ته‌ندروستی سوریا، 987 حاڵه‌تی توشبوون له حه‌له‌ب تۆماركراون، 233 له دێره‌زوور، 97 له لازیقییه، 90 له حه‌سه‌كه، 54 له ره‌ققه، 38 له حه‌ما، 28 له حیمس، 26 له سویدا، 20 له دیمه‌شق، 17 له گونده‌واری دیمه‌شق، 10 له ته‌رتووس، 5 له ده‌رعا و 4 له قونه‌یتره.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هیچ حاڵتیكی مردنی نوێ به كۆلێرا تۆمارنه‌كراوه.
له چواری مانگی كانونی یه‌كه‌می رابردووه‌وه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سوریا هه‌ڵمه‌تێكی كۆتانی ده‌ستپێكردووه دژ به نه‌خۆشی كۆلێرا له گونده‌واری حه‌له‌ب و حه‌سه‌كه‌و ره‌ققه‌و دێره‌زوور و تا 15 ی ئه‌م مانگه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌م هه‌ڵمه‌ته پاش ئه‌وه هات كه وه‌زاره‌تی توندروستی سوریا له كۆتایی مانگی تشرینی دووه‌می رابردوو، دوو ملیۆن پێكووته‌ی دژ به كۆلێرای وه‌رگرت له هه‌ردوو رێكخراوی ته‌ندروستی جیهان و یۆنسیف و ده‌ستپێشخه‌ری جیهانی پێكوته‌كان، “گاڤی”.