جیاكردنه‌وه‌ی دوانه‌یه‌كی به یه‌كه‌وه‌لكاو له نه‌وخۆشخانه‌یه‌كی قامیشلۆ
قامیشلۆ- نۆرس پرێس
دوێنی هه‌ینی، تێمێكی پزیشكی و پسپۆران له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری قامیشلۆ، نه‌شته‌گه‌ریان بۆ جیاكردنه‌وه‌ی دوانه‌یه‌كی به یه‌كه‌وه‌لكاو ئه‌نجامدا، له دوای دوو مانگ له له‌دایكبوونیان له خێزانێكی ئاواره‌ی شاری “سه‌رێ كانی” كه نیشته‌جێی ئۆردوگایه‌كن له حه‌سه‌كه‌ی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا.
له دیارده‌یه‌كی ده‌گمه‌ندا، ئه‌و دوو منداڵه له مانگی تشرینی یه‌كه‌می رابردوو به لكاوی له سكه‌وه له دایكبوون.
حه‌سه‌ن ئه‌مین پزیشكی سه‌رپه‌رشتیاری نه‌شته‌گه‌ری جیاكردنه‌وه‌ی دوانه‌كه‌و هاوسه‌رۆكی مانگی سوری كورد به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، له دوای ده‌ركه‌وتنی نه‌خۆشی له یه‌كێك له دوانه‌كان، نه‌شته‌گه‌ری جیاكردنه‌وه‌مان بۆ ئه‌نجامدان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پاش تێكچوونی باری ته‌ندروستی یه‌كێك له دوانه‌كان كه ناویان شاهین و موحیجه، ناچاربووین به په‌له نه‌شته‌گه‌ری ئه‌نجام بده‌ین بۆ رزگاركردنی ژیانی ئه‌و‌ی دیكه‌یان.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، رێژه‌ی سه‌ركه‌وتنی نه‌شته‌گه‌ریه‌كه زۆر به‌رزبوو، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌و هۆیانه‌ی باسمكردن و نه‌خۆشكه‌وتنی موحیج، توانرا ژیانی یه‌كێكیان رزگار بكرێت.
هه‌روه‌ها وتیشی، ، له ئیستادا شاهین چاودێری ده‌كرێت و ته‌ندروستی جێگیره.