عێراق: كوژرانی شه‌ش ئه‌ندامی داعش كه دوانیان خۆكوژبوون
هه‌ولێر – نۆرس پرێس
رۆژی شه‌ممه، هێزه‌كانی ئاسایشی عێراق كوژرانی 6 ئه‌ندامی داعشی راگه‌یاند، له كرده‌یه‌كی سه‌ربازیدا له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دینی ناوه‌ڕاستی عێراق.
شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد، له كرده‌یه‌كی سه‌ربازی دژ به ئه‌ندامانی داعش و له پاش ماوه‌یه‌ك له گه‌مارۆدانیان، “شه‌ش تیرۆرست” كوژران كه دوانیان خۆكوژبوون و ده‌ستگیرا به‌سه‌ر چه‌ك و كه‌رسته‌كانیان.
به‌یاننامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌و كرده‌یه‌دا ئه‌ندامانی داعش له ناوچه‌ی “تلول ئه‌لباج” كرانه ئامانج، له پارێزگای سه‌لاحه‌دین.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، ئه‌ندامێكی هێزه‌كانی عێراق له شه‌رو پێكدادانه‌كان، گیانی له ده‌ستدا.
هێزه‌كانی عێراق جه‌ختیاكرده‌وه له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوون له جێ به‌جێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی بۆ راوه‌دوونانی ئه‌ندامانی داعش.