عێراق یادی رۆژی سه‌رۆكه‌وتن به‌سه‌ر داعش ده‌كاته‌وه
هه‌ولێر – نۆرس پرێس
رۆژی شه‌ممه، هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق یادی پێنج ساڵه‌ی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعش و رزگاركردنی یه‌ك له‌سه‌ر سێی رووبه‌ری وڵاتیان به‌رز راگرت، كه داعش له ساڵی 2014دا داگیری كردبوو.
له رۆژێكی وه‌كو ئه‌مرۆدا (10 كانونی یه‌كه‌می 2017)، سكرتاریه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، پشووی فه‌رمی له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی عێراق راگه‌یاند، به بۆنه‌ی رۆژی “سه‌ركه‌وتن” به‌سه‌ر “داعش”دا.
له‌تیف ره‌شید سه‌رۆك كۆماری عێراق له توێتێكدا رایگه‌یاند: “له یادی رۆژی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعشدا، قوربانیدانی گه‌له‌كه‌مان به‌رز راده‌گرین به‌رامبه‌ر به هێرشی تاریكستانیی له موسل و شه‌نگارو چه‌ند شارێكی دیكه، كه دووچاری تاوانه‌كانی داعش بوون”.
سه‌رۆك كۆماری عێراق سڵاوی تایبه‌تی ئاراسته‌ی “گه‌ل و هێزه‌كانی ئاسایش كرد به‌سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی” چونكه ئه‌وانبوون “سه‌ركه‌وتنیان دروستكروو تیرۆرستانیان تێك شكاند”.
هه‌روه‌ها محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران له به‌یاننامه‌یه‌كی كورتدا رایگه‌یاند، “رۆژی ده‌ی كانونی یه‌كه‌م ناونیشانێكی عێراقییه بۆ بوێری و قوربانیدان، سوپاس بۆ مه‌رجیعییه‌ت بۆ ئه‌و فه‌ته‌وایه‌ی ده‌ریكرد كه رێنیشانده‌ربوو بۆ رزگاركردنی شارۆ شارۆچكه‌كان”.
سوودانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “یادی سه‌ركه‌وتن هانده‌ر ده‌بێت بۆ بونیاتنانی عێراق و خزمه‌تكردنی گه‌له‌كه‌ی”.
هه‌ر به‌هه‌مان بوونه‌وه محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئه‌و یاده هاوكاته له گه‌ڵ رۆژی جیهانی مافه‌كانی مرۆڤ.
حه‌لبوسی داوایكرد هه‌نگاوه‌كانی “سه‌ركه‌وتن” ته‌واو بكرێن له رێگای سرینه‌ویه ئاسه‌واری شه‌ری داعش به گه‌رانه‌وه‌ی ئاواه‌ركان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه وێرانبووه‌كان و زامنكردنی مافی شه‌هیدان و برینداران و دادپه‌روه‌ری له گه‌ڵ كه‌سوكاری ونكراوه‌كان”.
له هاوینی ساڵی 2014 دا داعش نزیكه‌ی یه‌ك له‌سه‌ر سێی خاكی عێراقی داگیركرد‌و شاری موسڵ-ی باكووری وڵاتی كرده‌وه پایه‌ته‌ختی دووه‌می داعش، له پاش ره‌ققه له سوریا كه وه‌كو پایته‌ختی خیلافه رایگه‌یاند، له دوای داگیركردنی ناوچه‌یه‌كی به‌رفراوان له سوریا‌و عێراق.
بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ سوپای عێراق به پشتیوانی گروپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و فرۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكا، شه‌ری خوێناوی دژ به داعش كرد بۆ راوه‌دوونانیان له وڵات.
سه‌ره‌ڕای شكستهێنان به رێكخراوی داعش، به‌ڵام هێشتا ناو به ناو شانه‌كانی ئه‌و رێكخراوه چالاكی و هێرش ئه‌نجامده‌ده‌ن له عێراق و سوریادا، له كاتێكدا كه هوشداری توند ده‌درێت له مه‌ترسی زیندانه‌كان و ئه‌و كامپانه‌ی كه ئه‌ندامانی داعش و خێزانه‌كانیان له خۆده‌گرێت.