شه‌هیدبوونی گه‌نجێك و برینداربوونی دایكی به ته‌قه‌ی گروپێكی ئۆپۆزسیۆنی سه‌ر به توركیا له عه‌فرین
عه‌فرین- نۆرس پرێس
رۆژی شه‌ممه، چه‌كدارانی گروپی حه‌مزه له چوارچێوه‌ی سوپای نیشتیمانی سه‌ر به توركیا گه‌نجیكیان شه‌هیدكردو و دایكیان برینداركرد له كاتی هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵه‌كه‌یان له گوندی مه‌عراته‌ی باكووری عه‌فرین له رۆژئاوای كوردستان، به‌بیانووی گه‌ران به دوای داواكراون به تۆمه‌تی كاركردن له گه‌ڵ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات “هه‌سه‌ده”.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، هێزێكی سه‌ر به گروپی حه‌مزه هه‌ڵیان كوتاوه‌ته سه‌ر ماڵی هاوڵاتییه‌ك به تۆمه‌تی گه‌ران به دوای داواكاراونی هه‌سه‌ده، له‌و كاته‌دا ته‌قه‌یان له ماڵه‌كه كردووه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه گه‌نجێكی 25 ته‌مه‌ن ساڵ به ناوی عه‌لا حه‌مۆ شه‌هیدكراو دایكه 48 ساڵاكه‌یان به سه‌ختی برینداربوو، پاشان بێ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌سێك ده‌ستگیر بكه‌ن چه‌كداره‌كان پاشه‌كشه‌یان كرد.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له دوای كشانه‌وه‌ی چه‌كداره‌كان، دانیشتوانی گونده‌كه فریایان كه‌وتوون و بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شاری عه‌فرین گواستراوه‌نه‌ته‌وه، به‌ڵام گه‌نجه‌كه گیانی له ده‌ستداو دایكه‌كه‌ش ته‌ندروستی نا جێگیره.
ئه‌مه‌و پۆلیسی سه‌ربازی و ده‌زگای پۆلیسی مه‌ده‌نی هیچ جۆره لێكوڵینه‌وه‌یكان نه‌كردووه سه‌باره‌ت به كوشتنی و ئه‌و كه‌نجه‌وه برینداربوونی دایكه‌كه‌ی، له كاتێكدا دانیشتوان و دراوسێكانیان ئاماده‌بوون شایه‌تی بده‌ن له‌و باره‌یه‌وه.
به‌پێی چاودێرییه‌كانی نۆرس پرێس، ئه‌و جۆره رووداوانه به‌رده‌وام له ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی سوپای نیشتیمانی سه‌ر به توركیا دووباره ده‌بنه‌وه.