هێزەکانی تورکیا گوندێکی باکووری مونبج بۆردومان دەکەن
مونبج – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ شەممە، هێزەکانی تورکیا بە ژمارەیەک موشه‌ك گوندێکیان لە باکووری ڕۆژئاوای مونبج لە باکووری سوریا بۆردوان کرد.
سەرچاوەیەکی خۆجێیی بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، هێزەکانی تورکیا، لە بنکەی خۆیانەوە کە لە گوندی شێخ ناسره گوندی ئەلسەیادەیان لە باکووری ڕۆژئاوای شاری مونبج بە تۆپه هاوەن بۆردومان كرد.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، تۆپبارانه‌كه‌ی هێزەکانی تورکیاوە هیچ زیانێکی نه‌بووه پێبگات.
ڕۆژی 23ی تشرینی دووەمی ڕابردوو، هێزەکانی تورکیا و گروپه‌چه‌كداره‌كانی سوریای سه‌ر به ئه‌نكه‌ره، گوندی ئەلسەیادەیان لە گونده‌واری باکووری مونبج بۆردومان کرد.
لە بیستی مانگی تشرینی دووەمی ڕابردوودا، هێزەکانی تورکیا و گروپه‌چه‌كداره‌كانی سوریای سه‌ر به ئه‌نكه‌ره، ناوچه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان گوندەکانی مونبج دەکەنە ئامانج.